"ئه‌م راهێنه‌ره له 2020 ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی ڤاڵڤێردی"
رۆناڵد كۆیمان راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا بڕیاری داوه له دوای یۆرۆی 2020 ئه‌ركی یانه‌ی بارسێلۆنا له ئه‌ستۆ بگرێت.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه قسه‌ی (نیكۆ یان هۆگما)ـی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندایه كه به كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی فۆكس سپۆرتی راگه‌یاندووه و گوتویه‌تی رۆناڵد كۆیمان بڕیاریداوه له داهاتوودا ئه‌ركی یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ئه‌ستۆ بگرێت.
نیكۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ره‌نگه له 2020 رۆناڵد كۆیمان شوێنی ڤاڵڤێردی بگرێته‌وه، به‌مه‌رجێك یانه‌ی بارسێلۆنا نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێیه‌سته‌كه‌ی كۆیمان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا بده‌ن.
نیكۆ ده‌شڵێت: هیوادارم كۆیمان بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به‌رده‌وام بێت، چونكه مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و زۆر باش ده‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام كۆیمان راشكاوانه رایگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێت ببێته راهێنه‌ری بارسێلۆنا.
نیكۆ گوتیشی: نازانین له داهاتوو چی رووده‌دات پێویسته چاوه‌ڕوان بین، گرینگ ئه‌وه‌یه ئێستا كۆیمان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به دۆخێكی باش تێپه‌ڕ ده‌بێت هیوادارم هه‌ڵبژارده‌كه بگه‌یه‌نێته مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ریش.
رۆناڵد كۆیمانی ته‌مه‌ن 56 ساڵ پێشتر یه‌كێك بووه له دیارترین یاریزانه‌كانی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا، له وه‌رزی 1998 ـ 1999 یاریده‌ری راهێنه‌ر بووه له بارسێلۆنا، دوایینجار له 2017 له یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن دوورخرایه‌وه و له 2018 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندای وه‌رگرت و وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده یاریی كۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا.