یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق كۆتایی هات
له گه‌ڕي 38ـه‌می خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له شاری نه‌جه‌ف بووه میوانی یانه‌ی نه‌فتی ناوه‌راست، له‌و یارییه‌دا هه‌ولێر تووشی چوارده‌مین شكست بوو له‌م وه‌رزه، كاتێك یارییه‌كه‌ی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك دۆڕاند، له یارییه‌كه‌دا نیاز محه‌مه‌د به‌رگریكاری یانه‌ی هه‌ولێر له گێمی دووه‌م كارتی سووری به‌ڕوویدا به‌رز كرایه‌وه.
له گێمی یه‌كه‌م هه‌ولێر له رێگه‌ی ئاسۆ رۆسته‌م به گۆڵێك پێشكه‌وت، ئه‌مه‌ش سێیه‌مین گۆڵی ئه‌و یاریزانه بوو به درێسی یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق.
خۆشییه‌كانی هه‌ولێر داوی گۆڵه‌كه‌ی ئاسۆ زۆری نه‌برد كاتێك مسته‌فا حسێن له خوله‌كی 17 ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ نه‌فتی ناوه‌راست یه‌كسان كرده‌وه، پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدات عه‌لی سه‌عد یاریزانی نه‌فتی ناوه‌راست ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ولێر دوو هێنده لێ‌كرد.
له خوله‌كی 65ـی گێمی دووه‌م، مسته‌فا حسێن گه‌ڕایه‌وه و دووه‌مین گۆڵی خۆی له یارییه‌كه و سێیه‌می نه‌فتی ناوه‌راستی تۆمار كرد و 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
به‌مه‌ش یانه‌ی نه‌فتی ناوه‌راست دوای 5 یاریی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و له‌سه‌ر حیسابی یانه‌ی هه‌ولێر باری ناهاوسه‌نگی خۆیان راست كرده‌وه، هه‌مان سه‌ركه‌وتنی قۆناخی یه‌كه‌می به‌سه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر دووباره كرده‌وه.
یانه‌ی نه‌فتی ناوه‌راست به كۆكردنه‌وه‌ی 49 خاڵ له خانه‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا هه‌ولێر به 47 خاڵ بۆ خانه‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی دابه‌زی.
یانه‌ی هه‌ولێر ناگه‌ڕێته‌وه باشووری كوردستان، راسته‌وخۆ له نه‌جه‌فه‌وه به‌ره‌و به‌غدا گه‌شت ده‌كات، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ولێر دوایین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی له نێو یاریگه‌ی شه‌عب به‌رامبه‌ر زه‌ورا ده‌كات.