یاریزانێكی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا كۆچی دوایی كرد
فێرناندۆ ریكسێنی هۆڵه‌ندی به‌رگه‌ی نه‌خۆشییه سه‌خته‌كه‌ی نه‌گرت و له ته‌مه‌نی 43 ساڵی و له به‌رده‌م خێزانه‌كه‌ی به زه‌رده‌خه و گیانی سپارد و ماڵئاوایی له خێزان و منداڵه بچووكه‌كه‌ی كرد.
ئه‌م یاریزانه‌ی پێشووی هۆڵه‌ندا دوای شه‌ش ساڵ له تووش بوون به نه‌خۆشی ئیفلیچ بوونی ده‌ماره جووڵه‌ییه‌كانی كۆچی دوایی كرد.
ریكسێن له كاروانی یاریكردنیدا له ریزه‌كانی یانه‌ی ئالكماری هۆڵه‌ندی، گلاسكۆ رێنجه‌رزی سكۆتله‌ندی، زێنیت سان پیته‌ربورگی رووسی یاریی كردووه، له ساڵی 2013 فێرناندۆ رایگه‌یاند تووشی نه‌خۆشی ئیفلیجی بووه كه ئه‌و كاته‌ی یاریی بۆ یانه‌ی فۆرتونا سیتاردی هۆڵه‌ندی ده‌كرد، دوای تووش بوون به‌م نه‌خۆشیه‌ش راسته‌وخۆ وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.
ریكسێن له‌گه‌ڵ گلاسكۆ دووی نازناوی خولی سكۆتله‌ندی به‌ده‌ستهێناوه له‌گه‌ڵ دوو جامی سكۆتله‌ندا و سێ جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كان و به یه‌كێك له ئه‌فسانه‌كانی یانه‌ی گلاسكۆ رێنجه‌رز داده‌نرێت.