رۆناڵدۆ بە کوڵ دەگری

بە بینینی ڤیدیۆیەک رۆناڵدۆ لە چاوپێکەوتنێکدا دەستی بە گریان کرد

K24 – هه‌ولێر:

لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەنووس پیرەس مۆرگان، کریستیانۆ لە دوای بینینی گرتە ڤیدیۆیەکی باوکی کۆچکردووی، دەستی بە گریان کرد.

باوکی رۆناڵدۆ لە ساڵی 2005 بەهۆی نەخۆشی جگەر گیانی لەدەستدا، سەربازێکی خانەنشینکراو ئالودە بە خواردنەوە کحولییەکان بوو.

لە چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ مۆرگان، رۆناڵدۆ ڤیدیۆیەکی کۆنی باوکی بۆ یەکەمجار دەبینێت و بەمەش دەست بە گریان دەکات.

رۆژنامەنووسەکە لەبارەی گریانەکەی پرسیار لە رۆناڵدۆ دەکات، ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت، بۆیە دەگریم چونکە ئەو نامبینێ کە یەکەمم، کە خەڵات وەردەگرم.

H.J