كریستیانۆ رێگری له گۆڵێكی دیبالا ده‌كات
له ئالیانز ستادیۆم یوڤێنتۆس له‌به‌رده‌م هانده‌رانی له گه‌ڕی چوارده‌می سێریا ئه‌ی میوانداری ساسۆلۆی كرد و یارییه‌كه‌ش به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌ك كۆتایی هات، له‌و یارییه‌دا كریستیانۆ رێگری له گۆڵێكی دیبالا كرد، به‌ڵام به ئه‌نقه‌ست ئه‌و كاره‌ی نه‌كرد.
دوای كه‌متر له 20 خوله‌ك لیۆناردۆ بۆنوچی به شووتێك له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا ده‌رگای گۆڵه‌كانی یارییه‌كه‌ی كرده‌وه و گۆڵی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ی تۆمار كرد.
خۆشی ئاشقانی خانمه‌پیره‌كه دوو خوله‌كی نه‌خایاند و ئه‌نجامه‌كه هاوتا كرایه‌وه، جێرێمی بۆگا یه‌كێك له جوانترین گۆڵه‌كانی كرد و بوفۆنی گۆڵپارێزی خسته سه‌ر ئه‌ژنۆ.
دوای ته‌نیا دوو خوله‌ك له ده‌ستپێكی نیوه‌ی دووه‌م، له ئه‌نجامی فشاری میوانه‌كان و به‌هۆی هه‌ڵه‌ی دی لێختی به‌رگریكار و بوفۆنی گۆڵپارێز، فرانسێسكۆ كاپوتۆ گۆڵی دووه‌می ساسۆلۆی كرد و بۆ یه‌كه‌مجار له یارییه‌كه پێشكه‌وتن.
پاولۆ دیبالا كه به وه‌كو یاریزانی یه‌ده‌گ به‌شداری كرد بووه هۆكاری وه‌رگرتنی پێناڵتیه‌ك بۆ یوڤێنتۆس، كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی لێدانه‌كه‌ی كرده گۆڵ و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یوڤێ هاوتا كرده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی یوڤێنتۆس ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، دیبالا خه‌ریك بوو گۆڵی سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات، به‌ڵام له به‌ختی ئه‌و كریستیانۆ له نێو گۆڵی ساسۆلۆ تۆپه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه، دواجار یارییه‌كه به یه‌كسان بوون به دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات و ساسۆلۆ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی یوڤێنتۆسی له سێریا ئه‌ی په‌كخست.
رونالدو يدافع مع ساسولو ??
— صـقـر أهـداف S8R (@S8R_HD20029) December 1, 2019
حسـابي الأسـاسي @i7S8R pic.twitter.com/kFhzxsAQEB