"مه‌رجه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی زێدان بۆ ریال مه‌درید ئاشكرا بوو"
رۆژنامه‌نووسێكی ئیسپانیای نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید مه‌رجه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی زێدانی بۆ یانه‌ی شایانه ئاشكرا كردووه و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه زیزۆ له‌سه‌ر چه‌ند مه‌رجێك له‌گه‌ڵ پێرێزی سه‌رۆك رێككه‌وتووه.
دوای ئه‌وه‌ی كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی گه‌ڕانه‌وه‌ی زینه‌دین زێدانی راگه‌یاند، راسته‌وخۆ رۆژنامه‌نووسی مه‌دریدی (مێرسافیجێس) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه زینه‌دین زێدان له‌گه‌ڵ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه گه‌یشتۆته‌وه رێككه‌وتن.
1 ـ ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی له تیپه‌كه‌ی هه‌بێت و جگه له خۆی كه‌س پیرۆز و گه‌وره‌تر نه‌بێت.
2 ـ ده‌ستبه‌رداربوونی به‌شێك له یاریزانه‌كان كه بۆ ریال مه‌درید پێویست نین.
3 ـ مارسێلۆ و ئیسكۆ نه‌فرۆشن.
4 ـ نێیمار نه‌كڕن
5 ـ خامیس رۆدریگێز نه‌گه‌ڕێته‌وه مه‌درید
6 ـ هه‌وڵدان بۆ كڕینی مباپێ