باوكی گواردیۆلا چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
ڤالێنتی گواردیۆلای باوکی پێپ گواردیۆلای راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵاند داهاتووی کوڕەکەی ئاشکرا دەکات و رایدەگەینێت کە کوڕەکەی دڵی هەر لای بارسێلۆنا و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەگەڕێتەوە ئەو یانەیە.
ڤالێنتی ده‌ڵێت: بەڵێ بێگومان کوڕەکەم رۆژێک دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا، بەڵام دیار نییە کاتەکەی کەی دەبێت، بەڵام گومانمان لە گەڕانەوەی نیە و ئەو بارسای زۆر خۆش دەوێت و تاوەکو ئێستاش دڵی هەر لە کەتەلۆنیایە.
باوكی گواردیۆلا گوتیشی: پێپ ئەو کاتەی بارسێلۆنای جێهێشت، پرس و راوێژی بە کەس نەکرد و بە تەنیا بریاری لەسەر داهاتووی خۆیدا، من زۆرم پێ خۆش بوو لە بارسا بمێنێتەوە، بەڵام نەموسیت خۆم تێکەڵ بە بریارەکانی بکەم، بۆیە هەر خۆی بریار لەسەر داهاتووی دەدات، ئەوەی من دەزانم ئەوەیە کە لە داهاتوودا ئەو دەگەرێتەوە بۆ لای ئێوە، دڵنیا بن لەم قسانەم.
گواردیۆلای ته‌مه‌ن 48 ساڵ، پێشتر له نێوان ساڵانی 2008 تا 2012 راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنای كردووه و 2 نازناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌ده‌ستهێناوه، پاشان روویكرده بایرن میونشن و نازناوی بۆندزلیگای برده‌وه، وه‌رزی رابردووش له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی بووه پاڵه‌وانی پرێمه‌رلیگ و له هاوینی ساڵی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه ئینگلیزییه‌كه كۆتایی دێت و پێشبینی ده‌كرێت گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ نه‌كاته‌وه.