"ڤاڵڤێردی له رێگه‌ی ئه‌و 8 خاڵه ده‌توانێت شكۆی بارسێلۆنا بگه‌ڕێنێته‌وه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، 8 خاڵی خستۆته‌ڕوو كه پێویسته ڤاڵڤێردی له‌پێناو راستكردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی كاری له‌سه‌ر بكات كه به‌هۆیه‌وه ده‌توانێت شكۆی بارسێلۆنا بگه‌ڕێنێته‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركا، له راپۆرتێكی شیكاریدا هه‌شت خاڵی بۆ باشتركردنی دۆخی بارسێلۆنا خستۆته‌ڕوو، كه به‌هۆیه‌وه بارسێلۆنا ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه ئاستی جارانی و ببێته جێگه‌ی متمانه‌ی هانده‌رانی.
یه‌كه‌م: رێكخستن و به‌هێزكردنه‌وه‌ی هێڵی به‌رگری، به‌وپێیه‌ی بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه له كۆی 33 یاری 15 جار تۆڕه‌كه‌یان له لالیگا هه‌ژاوه.
دووه‌م: گرینگی‌دان به یاریزانه په‌راوێزخراوه‌كان، له‌وانه ساموێل ئۆمتیتی و جۆنیۆر فێرپۆ.
سێیه‌م: چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پێكانی یاریزانه‌كان.
چواره‌م: ده‌رفه‌تدانی كاتی زیاتر به ئیڤان راكیتیچ و ئالینا.
پێنجه‌م: هاندان و پشتگیریكردنی زیاتری جیرارد پیكێ و لینگلێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاستیان پێشبخه‌ن.
شه‌شه‌م: به‌شداریكردنێكی كارای عوسمان دێمبلی.
حه‌وته‌م: به‌ره‌و پێشبردنی ئاستی كارلێس پێرێز و ئاسن‌و فاتی.
هه‌شته‌م: سه‌ركه‌وتن له دژی دۆرتمۆند و گه‌یشتن به قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ.
بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه له كۆی 12 یاری لالیگا 3 یاری دۆڕاندووه و به 25 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید پێشه‌نگی گرتووه، ته‌نیا به جیاوازی یه‌ك خاڵ له ركابه‌ره‌كانی دیكه‌ی دووره، له‌وانه ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و سێڤییا كه هه‌ریه‌كه‌یان 24 خاڵیان هه‌یه.