نێیمار له پێناو بارسێلۆنا نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندن، نێیمار دا سیلڤا ئۆفه‌رێكی پاریس سانجێرمانی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه، له‌م پێناوه‌یشدا یانه پاریسییه‌كه یاریزانێكی بۆ شوێنگره‌وه‌ی نێیمار ده‌ستنیشان كردووه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه نێیمار له پێناوه گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پی ئێس جی ره‌تكردۆته‌وه و به نیازه له هاوینی داهاتوو ریزه‌كانی یانه پاریسییه‌كه جێبهێڵێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ئاشكرای كردووه، به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان به‌نیازن پێش ئه‌وه‌ی نێیمار یانه‌كه‌یان له هاوینی داهاتوو جێبهێڵێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ شوێنگره‌وه‌كه‌ی بكه‌ن.
رۆژنامه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه له نێوان ئه‌و یاریزانانه‌ی به‌ربژێرن بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی نێیمار زیاتر له هه‌مووان جادۆ سانچۆی یاریزانی بۆرووسیا دۆرتمۆند له پاریس نزیكه.
له لایه‌كی دیكه‌ش رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دۆرتمۆند به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پارێزگاری له ئه‌ستێره ئینگلیزییه‌كه ده‌كات و به كه‌متر له 100 ملیۆن پاوه‌ند رێگای پێناده‌ن یانه‌كه‌یان جێبهێڵێت.
هاوینی رابردوو نێیمار دا سێلڤا زۆرترین هه‌وڵی دا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌رێته‌وه بارسێلۆنا به‌ڵام له كۆتایی پاریس سانجێرمان رێگری لێ‌كرد.