بۆچی پیلێ و مارا‌دۆنا نه‌یانتوانی ناسناوی كۆپا ئه‌مه‌ریكایان به‌ده‌ستبێنن؟
نووسینی:- موحه‌مه‌د عه‌واد
وه‌رگێڕانی به‌ده‌ستكارییه‌وه:- كامه‌ران پاڵانی
دوو ئه‌فسانه‌ی گه‌وره‌ی تۆپی پێ، هه‌رچه‌نده له هه‌مان سه‌رده‌می یه‌كتر یاریان نه‌كردووه، له ژیانی پیشه‌گه‌ری تۆپی پێیاندا به‌هۆی جیاوازی ته‌مه‌نی نێوانیان ته‌نیا بۆ یه‌كجاریش ڕووبه‌ڕووی یه‌كدی نه‌بونه‌ته‌وه له هەموو شتێکدا دژی یه‌كن، تەنها له یه‌ك شت‌دا نەبێت کە هاوبه‌شن، ئه‌ویش به‌ده‌ستنه‌هێنانی ناسناوی كۆپا ئه‌مه‌ریكایه.
جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه له نێوان هۆكاره‌كانی شكستهێنانی پیلێ و مارا‌دۆنا له به‌ده‌ستهێنانی كۆپا ئه‌مه‌ریكادا، لێره‌دا به پوختی باسیان ده‌كه‌ین:-
پیلێی خاوه‌نی 3 مۆندیال، ته‌نها له كۆپا ئه‌مه‌ریكای ساڵی (1959) به‌شداری كرد، كه به شێوه‌ی خول له وڵاتی ئه‌رجه‌نتین به‌ڕێوه چوو، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به جیاوازی 1 خاڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بوو به پاڵه‌وانی جامه‌كه.
پیلێ به تۆماركردنی 8 گۆڵ بوو به گۆڵكاری پاڵه‌وانێتیه‌كه، هه‌ڵبژارده‌كه‌شی هیچ یاریه‌كی نه‌دۆڕاند، به‌ڵام به یه‌كسان بوونیان له یه‌كه‌م یاری جامه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ، باجی به‌ده‌ستنه‌هێنانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان دا.
پاشان به‌رازیل به‌شداری كۆپای نه‌كرد، تاكو ساڵی 1967، له‌و كاتانه‌شدا به‌رازیل به تیپی لاوان به‌شداری ده‌كرد، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پابه‌ندبوونی یاریزانانی تیپی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌كه به یانه‌كانیانه‌وه، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه پیلێی ئه‌فسانه، كه یانه‌ی سانتۆس به‌هۆی ئه‌مه‌وه له سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌گه‌ڕان و پاره‌یان په‌یدا ده‌كرد.
به‌ڵام مارا‌دۆنا چیرۆكه‌كه‌ی جیاوازه و به‌رپرسیارێتی ته‌واو له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، یه‌كه‌م به‌شداری كردنی له كۆپا ئه‌مه‌ریكای ساڵی (1979) بوو له‌و كاته‌ی گه‌نجێكی تازه ده‌ركه‌وته بوو، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد، كه به شێوه‌ی سیستمی هاتن و چوون له ماوه‌ی (5) مانگدا به‌ڕێوه چوو.
به‌هۆی پێكانه‌وه، مارا‌دۆنا به‌شداری كۆپا ئه‌مه‌ریكای (1983)ـی نه‌كرد، به‌ڵام پاش بردنی مۆندیالی (1986) و بوون به پاڵه‌وانێكی نیشتمانی، مارا‌دۆنا به‌شداری كۆپای (1987) كرد كه له وڵاته‌كه‌یدا به‌ڕیوه چوو، به‌ڵام به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام له قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی به هه‌ڵبژارده‌ی ئۆروگوای دۆڕان.
پاشان به‌شداری كۆپای (1989)ـی كرد كه له وڵاتی به‌رازیل به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام پله‌ی سێیه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا و مارا‌دۆناش هیچ گۆڵێكی تۆمار نه‌كرد.
باتیستۆتا سه‌ركردایه‌تی ئه‌رجه‌نتینی كرد بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی هه‌ردوو كۆپای (1991) و (1993) و له‌و كاته‌شدا مارا‌دۆنا وازی له یاری كردن نه‌هێنا بوو، به‌ڵام به‌هۆی ڕاگیرانه‌وه له لایه‌ن فیفاوه بۆ ماوه‌ی (15) مانگ به‌شداری كۆپای (1991)ـی نه‌كرد، به‌هۆی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین به‌شداری كۆپای (1993)ـی نه‌كرد.
ده‌ڵێن مارا‌دۆنا له كۆپا ئه‌مه‌ریكای (1987)ـه‌وه به‌دواوه هیچ شتێكی ئه‌وتۆی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ میزاجیه‌ته‌كه‌ی و ئه‌و بڕوایه‌ی كه پاش به‌ده‌ستهێنانی مۆندیالی (1986) بۆی دروستبووبوو، كه چیتر كۆپا ئه‌مه‌ریكا گرنگ نییه و ئه‌م گه‌یشتۆته ئامانجه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین. هه‌روه‌ها یاریزانه‌كانی تری ئه‌رجه‌نتین هه‌مان بڕوای مارا‌دۆنایان بۆ درووستبوو بوو كه ئیتر ئه‌مان ئه‌ركه نیشتمانیه‌كه‌یان به‌جێ گه‌یاندووه و تاقه‌تی كۆپا ئه‌مریكایان نه‌ماوه.