بێژه‌رێكی كورد به‌ربژێر كرا بۆ ئەوەی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بگوازێتەوە
بێژەری وەرزشی کورد عه‌بدولسه‌مه‌د عه‌بدولستار كۆمێنتاری وه‌رزشی كوردستان24 وەكو نوێنەری كوردستان و عێراق لە بەرنامەی ئەلۆبین لە کەناڵی بی ئێن سپۆرت لە قۆناغی كۆتاییە و به‌ربژێره بۆ ئه‌وه‌ی بێژه‌ری بۆ یاریی فایناڵی چامپیۆنزلیگی 2019ـی ئه‌م وه‌رزه بكات.
عه‌بدولسه‌مه‌د خۆشناو به‌هۆی ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه ناوبانگی په‌یدا كردووه و له تۆڕی میدیایی (بین سپۆرت) تاقیكردنه‌وه‌ی بێژه‌ری به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاند، مانگانه‌ش له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌و كه‌ناڵه ناوی بۆ ده‌نگدان خراوه‌ته‌ڕوو.
عه‌بدولسه‌مه‌د خۆشناو وه‌ك یه‌كه‌مین بێژه‌ری كورد به‌شداری له پرۆگرامی (Allo Bein) كرد و قۆناخی یه‌كه‌م و دووه‌می به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاند و له نێوان 7 كۆمێنتاری دیكه‌ی وڵاتانی جیاواز به باشترین كۆمێنتاری مانگی دێسێمبه‌ری رابردوو ده‌ستنیشان كرا.
پرۆگرامی Allo Bein پرۆژه‌یه‌كی كه‌ناڵی (بین سپۆرت)ـه، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت ده‌نگی خۆی بكاته سه‌ر گۆڵێك و له ئینستاگرام بڵاوی بكاته‌وه، دواتر باشترین 8 كه‌سیان ده‌ستنیشان ده‌كرێن بۆ باشترین كۆمێنتاری مانگ، ئینجا هه‌ر مانگێك كه‌سێك به زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵده‌بژێردرێت، دواتر له قۆناخی كۆتایی له نێو 8 كۆمێنتاری یه‌كه‌مه‌كانی مانگه ده‌نگدان ده‌كرێت و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ئاماده‌ی یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ده‌بێت و بێژه‌ری بۆ یارییه‌كه ده‌كات.
هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت ده‌نگ به عه‌بدولسه‌مه‌د خۆشناو بدات له رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه ناوه‌كه‌ی هه‌ڵبژێرێت و كلیك له‌سه‌ر پیتی (D) بكات.