"نرخی كریستیانۆی نوێ بۆ 200 ملیۆن یۆرۆ به‌رز كرایه‌وه"
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ، یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا به گرێبه‌ستی گرانبه‌ها بۆ گواستنه‌وه‌ی (جوا فێلیكس)ـی هێرشبه‌ری یانه‌ی بێنفیكا هاتونه‌ته سه‌رهێڵ كه به كریستیانۆی نوێ ناسراوه.
رۆی كۆستا به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی بێنفیكا رایگه‌یاندووه كه پارێزگاریكردن له (جوا فێلیكس) بۆ ئه‌وان سه‌خت بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆته جێگه‌ی چاوتێبڕینی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه، یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد، بایرن میونشن و یوڤێنتۆس و لیڤه‌رپووله.
به گوێره‌ی پێگه‌ی كالچۆ مێركاتۆی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتۆس خواستێكی زۆری بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ نوێیه‌كه‌ی ئێستای پورتوگال هه‌یه و ده‌یه‌وێت (جوا فێلیكس) بۆ وه‌رزی داهاتوو بكاته میراتگر و جێنشینی كریستیانۆ رۆناڵدۆ.
یانه‌ی بێنفیكا 120 ملیۆن یۆرۆی كردۆته مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی جوان فێلیكس كه له هاوینی 2023 كۆتایی دێت.
یانه پورتوگالییه‌كه له پێناو پارێزگاریكردن له كریستیانۆی نوێ ده‌یه‌وێت نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه بۆ 200 ملیۆن یۆرۆ زیاد بكات.
جوا فێلیكسی ته‌مه‌ن 19 ساڵ، له ئێستادا به‌هۆی ئاستبه‌رزییه‌وه بانگهێشتی ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال كراوه و هاوشانی كریستیانۆی راسته‌قینه یاری ده‌كات.
جوا فێلیكس پێشتر له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانی بێنفیكا یاری كردووه و له ئێستاشدا بۆ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه سه‌رخراوه، ئه‌م یاریزانه ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی له 32 یاری كردووه، 12 گۆڵ و 6 ئاسیستی هه‌بووه.