پێشبینی ده‌كرێت ئه‌نجامی ئه‌م یارییانه ململانێی خولی نایاب بگه‌یه‌نێته لوتكه
ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه 4 یاری له گه‌ڕی بیسته‌می خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كاتژمێر 3:00ـی ئێواره ده‌كرێن، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی شه‌قڵاوه رووبه‌ڕووی برایه‌تی ده‌بێته‌وه، ئارارات و نه‌ورۆزیش له یاری لوتكه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، یانه‌ی ئاكرێش له خراپترین دۆخ میوانداریی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات، یانه‌ی هه‌ندرێنیش بۆ سارێژكردنی شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌ره‌نگاری زێره‌ڤانی ده‌بێته‌وه.
برایه‌تی ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
برایه‌تی له‌سه‌ر یاریگه‌ی شه‌قڵاوه میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پێشه‌نگی خوله‌كه ده‌كات، سه‌وزپۆشه‌كانی پایته‌خت به‌هۆی سزادانیان ناتوانن ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له نێو یاریگه‌ی خۆیان یاری بكه‌ن و ئه‌م یارییه‌ش بۆ برایه‌تی وه‌ك یاریی مان و نه‌مانه، چونكه له ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی هه‌ر خاڵێك هه‌نگاوێك له دابه‌زین بۆ خولی پله‌یه‌ك نزیك ده‌بنه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به سه‌ركردایه‌تی سه‌میر بابۆی راهێنه‌ر له‌م یارییه‌دا ده‌یانه‌وێت به بردنه‌وه پێگه‌ی خۆی له پێشه‌نگی خوله‌كه پته‌وتر بكات و تۆڵه‌ی شكسته قورسه‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌میش له برایه‌تی بكاته‌وه، كاتێك كوڕانی سه‌میر بابۆ له نێو یاریگه و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی خۆیان به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام به برایه‌تی دۆڕان.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به 37 خاڵ لوتكه‌ی خولی نایابی كوردستانی گرتووه و خاوه‌نێ هێڵێكی هێرشبه‌ری تۆقێنه‌رن كه ئه‌م وه‌رزه 33 گۆڵیان كردووه ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كه، له به‌رامبه‌ردا برایه‌تی به 17 خاڵ له خانه‌ی پێشكۆتایی خوله‌كه دێت و هه‌ڕه‌شه‌ی ماڵئاواییكردنی له خولی نایاب له‌سه‌ره.
ئارارات ـ نه‌ورۆز
له یارییه‌كی دیكه‌دا، یانه‌ی نه‌ورۆز له به‌رزاییه‌كانی پیرمام ده‌بێته میوانی ئارارات، یانه‌ی نه‌ورۆز به راهێنه‌رایه‌تی پرسیار عه‌بدولره‌زاق بۆ ئه‌وه هاتۆته هه‌ولێر تا هه‌مان سیناریۆی سه‌ركه‌وتنی قۆناخی یه‌كه‌م به‌سه‌ر ئارارات دووباره بكاته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا ئارارات گه‌ڕی رابردوو به‌رامبه‌ر گازی باكوور كه‌وته داوای یه‌كسانبوونه‌وه، بۆیه ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌دی راهێنه‌ری یانه‌ی ئارارات ده‌یه‌وێت به هه‌ر نرخێك بێت له نه‌ورۆز بباته‌وه و خۆی له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می خوله‌كه نزیك بكاته‌وه.. به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان ئه‌م یارییه بۆ هه‌ردوویانه چاره‌نووسساز ده‌بێت و ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ش كه‌شوهه‌وای ململانێی خوله‌كه گه‌رمتر ده‌كات، هانده‌رانی یانه‌ی نه‌ورۆزیش له پێناو ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار وه‌ك نوێنه‌رێكی سلێمانی ببنه پاڵه‌وانی خوله‌كه هیوایان بۆ ئه‌م وه‌رزه له‌سه‌ر تواناكانی (ئاسۆ رۆسته‌م و دیار عه‌لی) هه‌ڵچنیوه كه دووانه‌یه‌كی تۆقێنه‌ریان دروست كردووه و ئه‌م وه‌رزه 22 گۆڵیان به‌یه‌كه‌وه تۆمار كردووه.
ئاكرێ ـ ده‌ربه‌ندیخان
ئاكرێ له خراپترین دۆخ میوانداریی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات، ئاكرێ تا ئێستا نه‌یتوانیوه سنوورێك بۆ ئه‌نجامه خراپه‌كانی دا بنێت و هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك زیاتر برینه‌كانی قووڵتر ده‌بێته‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه ئاكرێ ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه هیوایه‌ك بۆ مانه‌وه له خوله‌كه بێڵێته‌وه، به‌وپێیه‌ی ئاكرێ به 12 خاڵ له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه دێت.
له به‌رامبه‌ردا ده‌ربه‌ندیخان، تیپه پڕهانده‌ره‌كه‌ی گه‌رمیان له رێگایه‌كی دووره‌وه هاتۆته ئاكرێ و ده‌یه‌وێت لاوازی هێڵی به‌رگری ئاكرێ بقۆزنه‌وه و به 3 خاڵی یارییه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه.
شینپۆشه‌كانی ده‌ربه‌ند له‌گه‌ڵ باشتربوونی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌یان، ئامانجه‌كه‌یان له مانه‌وه بۆ نزیكبوونه‌وه له پله‌كانی پێشه‌وه گۆڕیوه و گه‌ڕی رابردووش به بردنه‌وه له زاخۆ به هێزه‌وه بۆ نێو كه‌شوهه‌وای خوله‌كه گه‌ڕانه‌وه و به كۆكردنه‌وه‌ی 28 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی جێگیر بوون.
هه‌ندرێن ـ زێره‌ڤانی
هه‌ندرێن له شاری هه‌ولێر و له یاریگای خۆی میوانداریی زێره‌ڤانی نوێنه‌ری دهۆكییه‌كان ده‌كات، هه‌ندرێن له‌م وه‌رزه بارودۆخی باش نییه له دواین دوو یارییش دۆڕان به‌شی بووه، گه‌ڕی رابردووش هه‌ر له‌م یاریگایه تووشی شكست هات، بۆیه دڵشاد مه‌عروفی راهێنه‌ری هه‌ندرێن ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر حسابی زێره‌ڤانی باری لاسه‌نگی خۆی راست بكاته‌وه، هه‌ندرێن به 22 خاڵ له پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندییه‌كه ده‌ێنرێت.
له به‌رامبه‌ردا زێره‌ڤانی كه ئه‌م وه‌رزه به 29 خاڵ پله‌ی چواره‌می گرتووه و تاراده‌یه‌ك هیوای بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ی كه‌مبۆته‌وه و ئه‌م وه‌رزه به ئاستێكی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی زێره‌ڤانی به‌رامبه‌ر شێروانه هیوای بۆ نوێنه‌ره‌كه‌ی دهۆك گه‌ڕاندۆته‌وه و هه‌موو وه‌رزێكیش ئه‌م یانه‌یه تا دواسات ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ده‌كات، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه ئه‌ركی زێره‌ڤانی تاڕاده‌یه‌ك سه‌خته، چونكه سلێمان ره‌مه‌زانی راهێنه‌ری یانه‌ی زێره‌ڤانی به‌هۆی سڕكرانی ناتواێت یاوه‌ری تیپه‌كه‌ی بكات، جیا له‌وه‌ش نیاز مه‌غدیدی ناوه‌ڕاستكاری زێره‌ڤانیش به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارتی زه‌رده‌وه راگیراوه.