پێرێز به خێرایی بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار هاته سه‌رهێڵ
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی كه‌ته‌لۆنیا، فلۆرێنتینۆ پێرێز ده‌یه‌وێت نێیمار له چنگی بارسێلۆنا ده‌ربێنێت و بیكاته سووپرایزه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌م هاوینه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ریال مه‌درید به‌خێرایی بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار هاتۆته سه‌رهێڵ، له‌م پێناوه‌شدا مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌تی ئاماده كردووه بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه 130 ملیۆن یۆرۆ + گاریس به‌یل له پێناو نێیمار بداته پاریس سانجێرمان.
هه‌وڵه‌كانی ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار له كاتێكدا كه له ئێستادا زۆرینه‌ی میدیاكانی ئیسپانیا و فره‌نسا به گه‌رمی باسی خواستی نێیمار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌و بارسێلۆنا ده‌كه‌ن.
له دوایین زانیاریش، رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه نێیمار دوێنێ له باوكی پاڕاوه‌ته‌وه تا به‌ره‌و بارسێلۆنای بگه‌ڕێنێته‌وه.
نێیماری ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به به‌های 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه و روویكرده پاریس سانجێرمان.
نێیمار پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو، به‌ڵام به‌شێكی كاته‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به پێكانه‌وه تێپه‌ڕ كرد.