به ڤیدیۆ.. كوڕه‌كه‌ی كافۆ له نێو یاریگه گیانی له‌ده‌ستدا
كوڕێكی كافوی ئه‌ستێره‌ی پێشووی به‌رازیل له كاتی یاریكردن گیانی له‌ده‌ستدا، به‌خێرایی یانه‌كانی ئه‌یسی میلان، رۆما و ساوپاوڵۆ كه پێشتر كافۆ یاری بۆ كردوون پرسه‌نامه‌یان ئاراسته‌ی كافۆ كرد.
رۆژنامه‌ی ئیڤنینگ ستاندارد بڵاویكردۆته‌وه كوڕێكی كافوی ئه‌ستێره‌ی پێشووی به‌رازیل له كاتی یاریكردنی تۆپی پێ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان دانیلۆ كه ته‌مه‌نی 30 ساڵه پێش ئه‌وه‌ی گیان له ده‌ست بدات دوای 10 خوله‌ك یاریكردن به هاوڕێكانی گوتووه هه‌ست به باشی ناكات و دواتر راسته‌وخۆ گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نیشتاین له ساوپاولۆ.
كاف‌و به یه‌كێك له ئه‌ستێره دیاره‌كانی پێشووی سامبا داده‌نرێت و له مۆندیاله‌كانی 1994 و 2002 له‌گه‌ڵ به‌رازیل بوونه پاڵه‌وان.