زێدان دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا
زێدان دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له لالیگا بۆ هانده‌رانی كرده دیاری و به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه، جیاواز له سۆلاری، زیزۆ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاری به گاریس به‌یل، ئیسكۆ و مارسێلۆ كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له گه‌ڕی 28ـه‌می لالیگا، ریال مه‌درید له یاریگه‌ی بێرنابیۆ میوانداریی سێلتا ڤیگۆی كرد.
یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام دوای 17 خوله‌ك به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی نیوه‌ی دووه‌م، ئیسكۆ دوای دابڕانێكی زۆر یه‌كه‌مین گۆڵی له یارییه‌كه كرد.
پاشان له خوله‌كی 77 گاریس به‌یلی وێڵزی گۆڵی دووه‌می ریال مه‌دریدی تۆمار كرد، به‌مه‌ش به‌یل له دوای كریستیانۆ و بێنزێما بووه سێیه‌مین یاریزان كه توانیویه‌تی زۆرترین گۆڵ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی زێدان تۆمار بكات (40) گۆڵ، ئیسكۆش به 23 گۆڵ به چواره‌مین یاریزان دێت.
ریال مه‌درید به‌م سه‌ركه‌وتنه ژماره‌ی خاڵه‌كانی له خانه‌ی سێیه‌می لالیگا گه‌یانده 54 خاڵ و له شوێنی خۆی له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه.