فیفا به‌ربژێرانی باشترین پێكهاته‌ی ساڵی 2019 بڵاوكرده‌وه
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان 50 یاریزانی به‌ربژێری بۆ باشترین پێكهاته‌ی ساڵی 2019 بڵاو كرده‌وه و له نێویاندا دوو گۆڵپارێزی به‌رازیلی ده‌بینرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 5 ئه‌یلوولی 2019، فیفا له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی به‌ربژێرانی باشترین پێكهاته‌ی ساڵی بڵاوكرده‌وه.
گۆڵپارێز: ئالیسۆن به‌یكه‌ر (به‌رازیل ـ لیڤه‌رپوول)، ئێدیرسۆن (به‌رازیل ـ مانچێسته‌ر سیتی)، یان ئۆبلاك (سلۆڤینیا ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید)، تیرشتیگن (ئه‌ڵمانیا ـ بارسێلۆنا).
به‌رگریكاران: جۆردی ئالبا (ئیسپانیا ـ بارسێلۆنا)، دانی ئالڤێس (به‌رازیل ـ پاریس سانجێرمان ـ ساوپاوڵۆ)، جواو كانسیلۆ (پورتوگال ـ مانچێسته‌ر سیتی)، كارڤاخاڵ (ئیسپانیا ـ ریال مه‌درید)، جۆرجیۆ كیلینی (ئیتاڵیا ـ یوڤێنتۆس)، ڤان دایك (هۆڵه‌ندا ـ لیڤه‌رپوول)، كیمیچ (ئه‌ڵمانیا ـ بایرن میونشن)، خالیدۆ كۆلیبالی (سه‌نیگال ـ ناپۆلی)، ئێمریك لاپۆرتا (فره‌نسا ـ مانچێسته‌ر سیتی)، ماتیاس دی لیخت (هۆڵه‌ندا ـ ئا‌یاكس ـ یوڤێنتۆس)، جیرارد پیكێ (ئیسپانیا ـ بارسێلۆنا)، سێرجیۆ رامۆس (ئیسپانیا ـ ریال مه‌درید)، ئه‌ندریۆ رۆبێرتسۆن (سكۆتله‌ندا ـ لیڤه‌رپوول)، ئالێكس ساندرۆ (به‌رازیل ـ یوڤێنتۆس)، تیاگۆ سیلڤا (به‌رازیل ـ پاریس سانجێرمان)، رافایل ڤاران (فره‌نسا ـ ریال مه‌درید)، مارسێلۆ (به‌رازیل ـ ریال مه‌درید)، كایل واڵكه‌ر (ئینگلاند ـ مانچێسته‌ر سیتی).
ناوه‌راستكاران: سێرجیۆ بۆسكێتس (ئیسپانیا ـ بارسێلۆنا)، كاسێمیرۆ (به‌رازیل ـ ریال مه‌درید)، كیڤن دی برۆین (به‌لجیكا ـ مانچێسته‌ر سیتی)، كریستیان ئێریكسن (دانیمارك ـ تۆتێنهام)، فرینكی دی یۆنگ (هۆڵه‌ندا ـ ئا‌یاكس ـ بارسێلۆنا)، ئیدین هازارد (به‌لجیكا ـ چێڵسی ـ ریال مه‌درید)، نگۆڵۆ كانتی (فره‌نسا ـ چێڵسی)، تۆنی كرووس (ئه‌ڵمانیا ـ ریال مه‌درید)، لوكا مۆدریچ (كرواتیا ـ ریال مه‌درید)، پۆڵ پۆگبا (فره‌نسا ـ مانچێسته‌ر یونایتد)، ئیڤان راكیتیچ (كرواتیا ـ بارسێلۆنا)، بێرنارد سیلڤا (پورتوگال ـ مانچێسته‌ر سیتی)، دوسان تادیچ (سڕبیا ـ ئا‌یاكس)، ئارتورۆ ڤیدال (چیللی ـ بارسێلۆنا).
هێرشبه‌ران: سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ (ئارجێنتینا ـ مانچێسته‌ر سیتی)، كه‌ریم بێنزێما (فره‌نسا ـ ریال مه‌درید)، هاری كه‌ین (ئینگلاند ـ تۆتێنهام)، رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی (پۆڵه‌ندا ـ بایرن میونشن)، سادیۆ مانێ (سه‌نیگال ـ لیڤه‌رپوول)، (كلیان مباپێ ـ فره‌نسا ـ پاریس سانجێرمان)، لیۆنێل مێسی (ئارجێنتینا ـ بارسێلۆنا)، محه‌مه‌د سه‌ڵاح (میسر ـ لیڤه‌رپوول)، نێیمار (به‌رازیل ـ پاریس سانجێرمان)، كریستیانۆ (پورتوگال ـ یوڤێنتۆس)، هیونگ مین سۆن (كۆریای باشوور ـ تۆتێنهام)، ره‌حیم ستێرلینگ (ئینگلاند ـ مانچێسته‌ر سیتی)، لویس سوارێز (ئۆروگوای ـ بارسێلۆنا).