هه‌ولێر سبه‌ی یه‌كه‌مین یاری له جامی عێراق ده‌كات
هه‌ولێر له جامی عێراق ده‌بێته میوانی یانه‌ی توز و زاخۆش به‌هۆی كشانه‌وه‌ی یانه‌ی حدود به سه‌ركه‌وتوو هه‌ژمار ده‌كرێت.
له قۆناخی 32ـي جامی عێراق، سبه‌ي يانه‌ي هه‌ولێر دوور له هانده‌رانی ده‌بێته میوانی یانه‌ی توز، هه‌ولێر له كاتێكدا ئه‌م یارییه ده‌كات راهێنه‌ره‌كه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌م چه‌ند رۆژه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی نوێ بكات، كه ئه‌م یانه‌یه له خولی نایابی عێراق دۆخی هێنده باش نییه و له هه‌ر سێ یاریی ئه‌م وه‌رزه یه‌كسان بووه و به سێ خاڵ له خانه‌ی یازده‌م ده‌بینرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا زاخۆ به‌بێ ماندووبوون بلیتێكی قۆناخی 16ـي به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی حدودی ركابه‌ری بڕیاریدا به‌شداری له جامی عێراق نه‌كات و كشایه‌وه.