به‌هۆی ئه‌م هۆكاره كڵۆپ راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌دریدی ڕه‌تكردۆته‌وه
ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی یانه‌ی لیڤه‌رپوول نھێنییه‌ك له باره‌ی یۆرگن كڵۆپ ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یانه‌كانی ریال مه‌درید و مانچێسته‌ر یونایتد ئۆفه‌رێكی گه‌وره‌یان پێشكه‌شی كلۆپ كرد بوو به‌ڵام ئه‌و راهێنه‌ره به هۆكارێك هه‌ردوو یانه‌كه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه.
رۆبی فاوله‌ر هێرشبه‌ری ئینگلیزی پێشووی یانه‌ی لیڤه‌رپوول ئاشكرای ده‌كات كه پێش ئه‌وه‌ی یۆرگن كڵۆپ رووبكاته لیڤه‌رپوول له لایه‌ن یانه‌كانی ریال مه‌درید و مانچێسته‌ر یونایتد په‌یوه‌ندی پێوه‌كرابوو. به‌ڵام ئه‌و راهێنه‌ر هه‌ردوو یانه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه و لیڤه‌رپوولی هه‌ڵبژارد.
رۆبی فاوله‌ر كه ئێستا له خولی ئوسترالیا كاری راهێنه‌رایه‌تی ده‌كات له درێژه‌ی لێدوانه‌كانی كه له پێگه‌ی میره‌ری بریتانیا بڵاوبۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه كڵۆپ رقی له سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌كانی ریال مه‌درید و مانچێسته‌ر یونایتده، چونكه ئه‌و دوویانه‌یه به‌ر له‌وه‌ی بیر له ده‌ستكه‌وت و نازناوه‌كان بكه‌نه‌وه زیاتر بیر له قازانج و پاره ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه كڵۆپ نایه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره یانانه كار بكات.
فاوله‌ر ده‌شڵێت: ئه‌وكاته‌ی له 2013 ئالێكس فێرگسۆن له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد وازهێنانی له راهێنه‌رایه‌تی راگه‌یاند به‌رپرسانی یانه‌كه هه‌وڵی زۆریان بۆ رازیكردنی كڵۆپ دا، به‌ڵام ئه‌و راهێنه‌ره ئاماده نه‌بوو له ژێر سیاسه‌تی ئه‌و یانه‌یه كار بكات، به‌هه‌مان هۆكاریش ریال مه‌دریدی ره‌تكرده‌وه، دواجار لیڤه‌رپوولی هه‌ڵبژارد، چونكه خۆشه‌ویستی و چێژی یاریكردن له‌و یانه‌یه له سه‌رووی پاره و قازانجه.