به فه‌رمی ریال مه‌درید یه‌كه‌مین یاریزانی نوێی زێدانی راگه‌یاند
یانه‌ی ریال مه‌درید به‌فه‌رمی یه‌كه‌م گرێبه‌ستی وه‌كو ئاماده‌كاریی بۆ وه‌رزی داهاتوو یه‌كلایی كرده‌وه و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئیدێر میلیتاوی به‌رگریكاری بڕازیلی واژۆ كرد.
ریال مه‌درید رایگه‌یاندووه گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یانه‌ی پۆرتۆی پۆرتوگالی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئیدێر ملیتاوی به‌رگریكار و ئه‌م یاریزانه بڕازیلیه به‌فه‌رمی گرێبه‌ستێكی بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ و تاكو یۆنیۆی 2025 واژۆ كرد.
ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر 50 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌ستی میلیتاوی له‌گه‌ڵ پۆرتۆ هه‌ڵوه‌شاندووه و له مانگی یۆلیۆی داهاتووش 15 ملیۆنی دیكه ده‌داته یانه پۆرتوگالیه‌كه و ده‌بێته یه‌كه‌م گرێبه‌ستی زیدان دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید.
میلیتاو له‌م وه‌رزه 34 یاریی بۆ پۆرتۆ كردووه و رۆڵێكی گرنگی گێڕاوه له گه‌یشتنی تیپه‌كه‌یان به چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.
دوای گواستنه‌وه‌ی میلیتاو پێشبینی ده‌كرێت خیسۆس ڤاییخۆ ریزه‌كانی مێره‌نگی جێبهێڵێت.