له گرێبه‌سته‌كه‌ی رۆناڵد كۆیمان له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا ناوی بارسێلۆنا هاتووه
رۆناڵد کومان 3 مانگ پێش دەست پێکردنی یۆرۆی 2020 داهاتووی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندا یەکلا دەکاتەوە.
بەرێوەبەری وەرزشی لە فێدراسیۆنی تۆپی پێ هۆڵەندا ئاشکرایکردووە کە رۆناڵد کویمان راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان لە بەندێکی گرێبەستەکەیدا هاتووە، هەرکاتێک بەرپرسانی بارسێلۆنا رازیبوون وەکو راهێنەری یانەکەیان دەست نیشانی بکەن، ئەوا بۆی هەیە گرێبەستەکەی هەڵوەشێنێتەوە و ببێتە راهێنەری یانەی ئیسپانیەکە، بۆیە ئەو راهێنەرە لە مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی یەکلایی دەکاتەوە.
کویمان لە رابردوودا چەندینجار ئارەزووی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی بلاوگرانا راگەیاندووە، بۆیە پێشبینی دەکرێت دوای یۆرۆی 2020 لە شوێنی ئێرنێستۆ ڤالڤیردی، ببێتە راهێنەری یانەکەی پێشووی.
رۆناڵد كۆیمانی ته‌مه‌ن 56 ساڵ پێشتر یه‌كێك بووه له دیارترین یاریزانه‌كانی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا، له وه‌رزی 1998 ـ 1999 یاریده‌ری راهێنه‌ر بووه له بارسێلۆنا، دوایینجار له 2017 له یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن دوورخرایه‌وه و له 2018 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندای وه‌رگرت و وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده یاریی كۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا.