"هانده‌رانی بارسێلۆنا شوێنگره‌وه‌ی ڤاڵڤێردی ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن"
له راپرسیه‌كدا كه رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی ئه‌نجامیداوه زۆرینه‌ی هانده‌رانی بارسێلۆنا داوا ده‌كه‌ن ماوریسیۆ پۆچێتینۆ ببێته شوێنگره‌وه‌ی ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی.
له راپرسیه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی سپۆرت له 22%ـی هانده‌رانی بارسێلۆنا داوایان كردووه پۆچێتینۆ ببێته راهێنه‌ر و له 14% پێیانوایه گارسیا پێپێر راهێنه‌ری دووه‌می بارسێلۆنا شایسته‌یه ببێته شوێنگره‌وه‌ی ڤاڵڤێردی.
له 13%ـی هانده‌رانیش ده‌نگیان بۆ ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری پێشووی یوڤێنتۆس داوه، به‌ڵام تێری هێنری 9%ـی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌م راپرسییه له كاتێكدایه، كه زۆرینه‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی كارگێری بارسێلۆنا بڕیاری دوورخرانه‌وه‌ی ڤاڵڤێردیان داوه و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ڤاڵڤێردی كه‌لوپه‌له‌كانی پێچاوه‌ته‌وه و سبه‌ی به فه‌رمی ماڵئاوایی له یاریزانه‌كان ده‌كات.
ڤاڵڤێردی له هاوینی 2017 وه‌ك راهێنه‌ری نوێی بارسێلۆنا ده‌ستبه‌كاربوو، له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان سه‌رپه‌رشتی 145 یاری كردووه، 97 بردنه‌وه، 32 به‌رامبه‌ربوون و 16 شكستی هه‌یه و 339 گۆڵی هه‌یه و 128 گۆڵی لێكراوه.
ڤاڵڤێردی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا دوو نازناوی لالیگا، جامی سووپه‌ری ئیسپانیا و جامی شای بردۆته‌وه و 5 نازناویشی له‌ده‌ستداوه.