ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت "مێسی بچووك" له بارسێلۆنا بڕفێنێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت به‌هره‌مه‌نده نوێیه‌كه‌ی بارسێلۆنا بڕفێنێت كه له ئێستاوه به "مێسی بچووك" ناسراوه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، ئاشكرای كردووه ریال مه‌درید هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئانسۆ فاتێ ده‌ستپێكردووه.
ئانسۆ فاتێ ته‌مه‌ن 16 ساڵ هاوینی رابردوو گرێبه‌ستێكی نوێی تا 2022 له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا واژۆ كردووه، مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ش 100 ملیۆن یۆرۆیه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت باوكی ئانسۆ فاتێ رازیبكات و 100 ملیۆن یۆرۆی مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بداته بارسێلۆنا و ئانسۆ له كه‌ته‌لۆنیا به‌ره‌و مه‌درید بگوازێته‌وه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئانسۆ فاتێ به فه‌رمی دوو ئۆفه‌ری له یانه‌كانی سێڤییا و ریال مه‌درید پێگه‌یشتووه، به‌ڵام به‌رپرسانی بارسێلۆنا بۆ به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یان ده‌یانه‌وێت رێگری له رۆیشتنی ئه‌ستێره بچووكه‌كه‌یان بكه‌ن.
ئانسۆ فاتێ، به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی وڵاتی غینیای بیساوه، به‌ڵام هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئیسپانییه، پێشتر له ئه‌كادیمیای سێڤییا ده‌ستی به یاریكردن كردووه، پاشان له 2012 كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی 10 ساڵ بوو روویكرده بارسێلۆنا، هه‌فته‌ی رابردووش به‌هۆی پێكانی، سوارێز، مێسی و دێمبلی بۆ یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می بارسێلۆنا به‌شداریی دوو یاری له‌سه‌ریه‌كی كرد، له یاری دووه‌م گۆڵێكی به لێدانی سه‌ر له دژی ئۆساسونا كرد و بووه بچووكترین یاریزان له مێژووی بارسێلۆنا له ته‌مه‌نی 16 ساڵی گۆڵ بكات.