"كریستیانۆ له رۆژی مردنی خه‌زووری خیانه‌تێكی لێ ئاشكرا بوو"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا، ده‌نگۆی په‌یوه‌ندی نێوان كریستیانۆ له‌گه‌ڵ خانمه نماییشكاری ئیتاڵی بڵاو ده‌كه‌وه و كچه‌كه چیرۆكی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه ده‌گێرێته‌وه.
پێگه‌ی Promiflashـی ئه‌ڵمانیا راپۆرته هه‌واڵێكدا له گه‌رمه‌ی مه‌رگی باوكی جۆرجینا رۆدریگێزی كچه هاوڕێیه‌كه‌ی كریستیانۆ كه به نیازن به‌م نزیكانه مه‌راسیمی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ له‌گه‌ڵ خانمه نماییشكارێكی ئیتاڵیا په‌یوه‌ندی هه‌یه، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی بۆ جۆرجینا رۆدریگێز درۆست كردووه.
مانوێلا فێرێرای خانمه نمایشكاری ته‌مه‌ن 34 ساڵ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ چه‌ندانجار مه‌سیجی بۆ ناردووه و سه‌رسامی خۆی پێ راگه‌یاندووه.
ئه‌م كچه ده‌شڵێت: كریستیانۆ له یه‌كێك له مهسیجهكانی نووسیویه‌تی كه تۆ زۆر جوانی ئه‌مه‌ش منی زۆر دڵخۆش كرد، له كاتێكدا به‌رده‌وام چه‌ندان كچ له ده‌وری كریستیانۆ كۆ ده‌بنه‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه جۆرجینا رۆدریگێز به‌هۆی مردنی باوكی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆینس ئایرس ئارجێنتینا.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه جۆرجینا زۆر له كریستیانۆ توڕه‌یه و ته‌نانه‌ت ئه‌و ئه‌ڵقه گرانبه‌هایه‌ی په‌نجه‌شی راده‌ستی كریستیانۆ كردۆته‌وه و ماڵه‌كه‌شی جێهێشتووه.