به ڤیدیۆ... مێسی له‌گه‌ڵ خێزانی سێرجی رۆبێرتۆ تووشی شه‌رمه‌زاری بوو
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانیا له فایناڵی جامی شای ئیسپانیا تووشی هه‌ڵوێستێكی ناخۆش بوو، راسته‌وخۆ ئه‌و دیمه‌نه كه‌وته به‌ر زوومی كامیراكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند.
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا شه‌وی رابردوو له فایناڵی جامی شا به 5 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به سێڤییا هێنا، راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه یاریزانان هاوشانی كچه هاورێ و خێزان و منداڵه‌كانیان ئاهه‌نگیان گێرا و وێنه‌ی یادگاریان گرت.
له‌وكاته‌دا كچه هاورێیهكهی سێرجی رۆبێرتۆی یاریزانی بارسێلۆنا داوای سێڵفی له لیۆنێل مێسی ده‌كات، به‌مه‌ش مێسی ویستی ده‌ستی بباته سه‌رشانی، به‌ڵام گه‌ڕاندییه‌وه.
بۆ بینینی دیمه‌نه‌كه سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه بكه.