به فهرمی، ئانتوان گریزمان رۆیشتنی له ئاتڵێتیكۆ مهدرید راگهیاند
ئانتوان گریزمان لە پەیامێکی ڤیدیۆیی ماڵئاوایی لە هاندەرانی ئاتڵێتیکۆ مەدرید کرد و رۆیشتنی خۆی لە ریزەکانی یانە ئیسپانییەکە راگەیاند و باسی ئەو پێنج ساڵەشی کرد کە لە یانەکە بەڕێیکردووە.
گریزمان دهڵێـت: سڵاو لە هەمووان، دوای گفتوگۆکردنم لەگەڵ راهێنەر دەستەی کارگێڕی یانەکەم، دەمەوێت قسە لەگەڵ سەرجەم هاندەرانی ئاتڵێتیکۆ مەدرید بکەم، ئێوە خۆشەویستییەکی زۆرتان پێدام، دەمەوێت پێتان بڵێم من بڕیارمداوە لە یانەکە بڕۆم بۆ ئەوەی ئەزموونی نوێ تاقیبکەمەوە و بەرەنگاری نوێ ببینم، بڕیاری بەجێهێشتنی ئاتڵێتیکۆ مەدرید ئاسان نەبوو، زۆر سوپاستان دەکەم بۆ ئەو سۆز و خۆشەویستییەی لە ماوەی پێنج ساڵ بە منتان بەخشی، پێنج ساڵی زۆر نایاب و باوەڕپێنەکراو بوو، سوپاسی هەمووان دەکەم، تاهەتایە لە دڵی مندا دەمێننەوە، من قەرزارتانم، سوپاستان دەکەم، ماڵئاوا.
ئانتوان گریزمان له كۆی 256 یاری لهگهڵ ئاتڵێتیكۆ مهدرید 133 گۆڵ و 50 ئاسیستی تۆمار كردووه، ناسناوێكی لالیگا، ناسناوێكی یۆرۆپالیگ و سووپهری ئیسپانیای بردۆتهوه.