دی لێخت: كریستیانۆ داوایهكی لێكردم شۆك بووم
دوای کۆتایی هاتنی یارییهكهیان له دژی پورتوگال، ماتیاس دێ لیخت بەرگریکاری هەڵبژاردەی هۆڵەندا باسی لە گفتوگۆیەکەی نێوان خۆی و کریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ کرد و گووتیشی کە شۆک بووم بە داواکەی کریس.
ئهم قسانهی دی لیخت له كاتێكدایه كه ئهو یاریزانە هۆڵەندییەکە بووەتە ئامانجی چەند یانەی گەورەی ئەوروپی و بریاریداوە لە کاتی پشووەکانی یانەی داهاتووی هەڵبژێرێت.
دی لیخت دهقی گفتووگۆیهكانی نێوان خۆی و كریستیانۆ ئاشكرا دهكات و دهڵێت: دوای یارییەکە رۆناڵدۆ داوای لێکردم بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆس بکەم، بەم داوایەی کریس تۆزێک شۆک بووم بۆیە پێکەنیم، چونکە سەرەتا لە مەبەستەکەی تێنەگەیشتم.
دی لیخت دهشڵێت: ئێستا کاتی ئەوە هاتووە پشوو بدەم و دەمەوێت دەرفەتێکی باش لە کاتی پشوودانەکە وەربگرم و باشترین بریار لەسەر داهاتووم بدەم، بۆ یاریزانێکی وەکو من لەم تەمەنەدا زۆر گرنگە کام یانە هەڵبژێرم کە بتوانم بە شێوەی سەرەکی یاری بکەم، ئامانجی سەرەکیم ئەوەیە و هیوادارم لە داهاتوودا باشترین بریار لەسەر داهاتووم بدەم.