رووخساری پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستانی ئه‌م وه‌رزه ده‌ركه‌وت
گه‌ڕی 23ـی خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، یانه‌كانی برایه‌تی و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌گه‌ڵ گۆڕینی راهێنه‌ر ئاوڕ له شكست ناده‌نه‌وه و هه‌ر هه‌فته‌یه و یانه‌یه‌ك راده‌ماڵن، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش به بردنه‌وه‌ی له ئارارات یه‌ك هه‌نگاو له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه نزیك بۆته‌وه، شێروانه‌ش به بردنه‌وه‌ی له ئاكرێ نوێنه‌ره‌كه‌ی بادینانی ڕه‌وانه‌ی خولی پله‌یه‌ك كرده‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر یه‌ك هه‌نگاوی بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ماوه
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به ماندووبوونێكی كه‌م سێ خاڵی به نرخی له ئارارات وه‌رگرت و پێگه‌ی خۆی له پێشه‌نگایه‌تی به‌هێزتر كرد،.
دوای ئه‌وه‌ی له دێربی پیرمام پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر میوانداریی ئاراراتی كرد، له‌م یارییه‌دا ئارارات دوای ئه‌وه‌ی له نیوه‌ی یه‌كه‌م به گۆڵێك به‌رامبه‌ر سێ گۆڵ له‌دواوه بوو بۆ نیوه‌ی دووه‌م نه‌گه‌ڕایه‌وه یاریگه، ناوبژیوانیش فیكه‌ی سه‌ركه‌وتنی بۆ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر لێدا و به براوه هه‌ژمار كرا.
گۆڵه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له لایه‌ن (عه‌بدوڵڵا سه‌ربه‌ست 2 گۆڵ و ئاكام هاشم) تۆمار كرا، گۆڵه‌كه‌ی ئاراراتیش له لایه‌ن عه‌لیره‌زای هێرشبه‌ره پیشه‌گه‌ره‌كه‌ی تۆمار كرا، له‌و یارییه‌دا دلۆڤان شینۆ به‌هۆی وه‌رگرتنی دوو كارتی زه‌رد له یارییه‌كه‌دا كرایه ده‌ره‌وه.
به‌مه‌ش پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له 3 یاری داهاتووی ته‌نیا پێویستی به 3 خاڵه بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی بۆ دووه‌مجار له مێژووی خۆیدا ببێته پاڵه‌وانی خوله‌كه.
شێروانه، ئاكرێی ڕه‌وانه‌ی خولی پله‌یه‌ك كرده‌وه
یانه‌ی شێروانه له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی ئاكرێی كرد، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
به‌ڵام له ناوه‌راستی گێمی دووه‌م، عه‌لی كاكه‌مینه قه‌ناسه‌كه‌ی شێروانه به لێدانی سه‌ر به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند، پاشان وه‌زاح مالیك هێرشبه‌ری لاوی شێروانه دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی كرد و یانه‌ی ئاكرێی به فه‌رمی ڕه‌وانه‌ی خولی پله‌یه‌ك كرده‌وه.
شێروانه دوای 103 رۆژ سه‌ركه‌وتنی له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌ده‌ستهێنا، به كۆكردنه‌وه‌ی 31 خاڵ بۆ پله‌ی شه‌شه‌م هه‌ڵكشا، له به‌رامبه‌ردا ئاكرێ به 14 خاڵ له خانه‌ی كۆتایی مایه‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، دهۆكیشی راماڵی
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له ئه‌ركێكی قوڕسدا بووه میوانی دهۆك و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر برده‌وه، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی هێشته‌وه و جیاوازی خاڵه‌كانیشی له‌گه‌ڵ دهۆكی پێنجه‌م بۆ سێ خاڵ فراوان كرد.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوای ده‌ستبه‌كاربوونی یاسین مه‌ناف وه‌ك راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه 6 یاری كردووه، 5 بردنه‌وه و یه‌كسانبوونێكی تۆمار كردووه، به 36 خاڵ بۆ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی دهۆك له‌م وه‌رزه تووشی چواره‌مین شكست بوو به 33 خاڵ بۆ خانه‌ی پێنجه‌م دابه‌زی.
نه‌ورۆز دوو خاڵی به نرخی له‌ده‌ستدا
نه‌ورۆز له به‌رده‌م هانده‌رانی دوو خاڵی به نرخی له‌ده‌ستدا و جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پێشه‌نگ بۆ شه‌ش خاڵ فراوان كرد، دوای ئه‌وه‌ی میوانداریی گازی باكووری كرد و یارییه‌كه‌ش به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به یه‌كسان بوون كۆتایی هات به‌م ئه‌نجامه‌ش گازی باكوور له دابه‌زین بۆ خولی پله‌یه‌كی كوردستان نزیك بووه‌وه.
له‌و یارییه‌دا ئاسۆ رۆسته‌م هێرشبه‌ری نه‌ورۆز تاكه گۆڵی تیپه‌كه‌ی تۆمار كرد و به كارتی سووریش كرایه ده‌ره‌وه.
برایه‌تی شكستی به هه‌ڵگری نازناوه‌كه هێنا
برایه‌تی له دهۆك بووه میوانی زێره‌ڤانی و یارییه‌كه‌شی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك برده‌وه، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه برایه‌تی به رێژه‌یه‌ك له دابه‌زین بۆ خولی پله‌یه‌كی كوردستان دوورخسته‌وه و دوو خانه له ریزبه‌ندی خوله‌كه سه‌ركه‌وت، زێره‌ڤانیش هه‌ر له خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندیه‌كه هێشته‌وه و هیچ هیوایه‌كی بۆ ركابه‌ریكردنی نازناوه‌كه نه‌ماوه و نه‌یتوانی ئه‌م وه‌رزه پارێزگاری له نازناوه‌كه بكات.
گۆڵه‌كانی برایه‌تی له لایه‌ن عه‌لی ره‌عد، سه‌فین مه‌نسوور و ژیار گۆڤه‌ند تۆمار كرا، برایه‌تی به كۆكردنه‌وه‌ی 27 خاڵ بۆ پله‌ی نۆیه‌م سه‌ركه‌وت، له به‌رامبه‌ردا زێره‌زڤانی به 31 خاڵ بۆ خانه‌ی حه‌وته‌م دابه‌زی.
ده‌ربه‌ندیخان له نێو یاریگه‌ی خۆی به خاڵێك رازیبوو
ده‌ربه‌ندیخان له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی هه‌ندرێنی كرد، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
ده‌ربه‌ندیخان به 31 خاڵ له خانه‌ی هه‌شته‌م جێگیر بووه، له به‌رامبه‌ردا هه‌ندرێن به 26 خاڵ له پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت.
هه‌ولێر دوای 68 رۆژ تامی بردنه‌وه‌ی كرد
هه‌ولێر جیاواز له یارییه‌كانی رابردوو له یاریگه‌ی یه‌كه‌می فڕه‌نسۆ هه‌ریری له دۆخێكی خراپ‌دا میوانداری زاخۆی كرد و یارییه‌كه‌شی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك برده‌وه، كه یانه‌كه‌ی پایته‌خت شه‌ڕی رزگار بوون له مه‌ترسی دابه‌زین بۆ خولی پله‌یه‌كی كوردستان ده‌كات.
هه‌ولێر به كۆكردنه‌وه‌ی 24 خاڵ له پله‌ی دوازده‌یه‌م دێت، له به‌رامبه‌ردا زاخۆ به 26 خاڵ پله‌ی یازده‌یه‌می گرتووه و هه‌ردوویانه‌ش له‌سه‌ر هێڵی سووری دابه‌زینن بۆ خولی پله‌یه‌كی كوردستان.