سبه‌ی ئارجێنتین به‌بێ مێسی یارییه قورسه‌كه‌ی ده‌كات
سبه‌ى له یارییه‌كی دۆستانه و ئاماده‌كاریی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌بێ كۆمه‌ڵێك یاریزانی رووبه‌ڕووی ئارجێنتینا ده‌بێته‌وه كه تانگۆ به‌بێ لیۆنێل مێسی ئه‌م یارییه ده‌كات، یواخیم لۆفی راهێنه‌ری مانشافت بڕیاریداوه تێر شتیگن وه‌كو یاریزانی سه‌ره‌كی به‌شداری پێبكات.
ئه‌ڵمانیا پێش ئه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه له پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به یۆرۆی 2020 رووبه‌رووی ئیستۆنیا ببێته‌وه، له یاریه‌كی دۆستانه و ئاماده‌كاریی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا یاریی ده‌كات.
له ریزه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌هۆی پێكانه‌وه 10 یاریزان ناتوانن به‌شداری ئه‌م یارییه بكه‌ن له نێوانیاندا تۆنی كرووس، لیرۆی سانێ ، ماتیاس گینته‌ر و تیمۆ ڤێرنه‌ر، رۆدیگه و چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌ن، گومانیش ده‌كرێت ماركۆ رۆیس بتوانێت یاریی بكات، یواخیم لۆفی راهێنه‌ر بۆ شوێنگرتنه‌وه‌یان بانگهێشتی چه‌ند یاریزانێكی نوێی كردووه كردووه له نێوانیاندا دووانه‌ی رۆبن كوخ و سێباستیان رۆدی.
یواخیم لۆف - راهێنه‌ری ئه‌ڵمانیا
"ئێمه كۆمه‌ڵێك یاریزانی پێكراومان هه‌یه كه یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌مانن، كارێكی سه‌خته له‌م كاته به خێرایی شوێنگره‌وه‌یان بۆ دابنێین بێ ئه‌وه‌ی مه‌شق و راهێنان و تاقیكردنه‌وه بكه‌ن."
لۆف بۆ ئه‌م یارییه بڕیاریداوه تێر شتیگنی گۆڵپارێزی بارسێلۆنا وه‌كو یاریزانی سه‌ره‌كی به‌شداری پێبكات، شتیگن دڵخۆشه به‌م بڕیاره له هه‌مان كاتدا نیگه‌رانه كه لیۆنێل مێسی هاوڕێی له‌م یارییه به‌رامبه‌ریان ئاماده نابێت.
تێر شتیگن - گۆڵپارێزی ئه‌ڵمانیا
"یارییه‌كی گرنگه و پێموایه هه‌مووان ده‌یانه‌وێت له‌م یارییه به‌شداری بكه‌ن و چێژی لێ ببینن، هیچ كێشه‌م له‌گه‌ڵ مانوێل نوێر نییه، رۆژانه قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ین و نێوانمان زۆر باشه، ئاره‌زووم ده‌كرد مێسی له‌م یارییه به‌شداری بكردایه به‌ڵام هه‌ندێكجار شتی جوان روو ناده‌ن."
ئه‌ڵمانیا له كاتێكدا رووبه‌ڕووی ئارجێنتینا ده‌بێته‌وه كه ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ی ئه‌مریكای باشوور له چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی بێبه‌ش ده‌بێت، هه‌ریه‌كه له لیۆنێل مێسی، ئانخێل دی ماریا و سێرخیۆ ئاگوێرۆ دیارترین ئه‌و یاریزانانه ناتوانن به‌شداری ئه‌م یارییه بكه‌ن كه كاتژمێر 09:45 خوله‌كی سبه‌ي شه‌و به كاتی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له مێژوویاندا ئارجێنتینا و ئه‌ڵمانیا له 22 یاریی دۆستانه و فه‌رمی به‌یه‌ك گه‌یشتوون، 10 بردنه‌وه بۆ تانگۆ و 8 بردنه‌وه بۆ مانشافت بووه له چوار یارییشدا به‌رامبه‌ربوون.