یۆرگن كڵۆپ: ته‌نیا له یه‌ك حاڵه‌ت له لیڤه‌رپوول ده‌ڕۆم
یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول له دیمانه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ته‌نیا له یه‌ك بارودۆخ له لیڤه‌رپوول ده‌ڕوات.
یۆرگن كڵۆپ كه وه‌رزی رابردوو نازناوی چامپیۆنزلیگی بۆ لیڤه‌رپوول برده‌وه، له دیمانه‌یه‌كدا كه له رۆژنامه‌ی (ئێكسپرێس)ـی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه ده‌ڵێت: هه‌ركاتێك گرته ڤیدیۆی من له كاتی ژووری جلگۆڕینی یاریزانان بڵاوبێته‌وه راسته‌وخۆ ئه‌زموونی من له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه كۆتایی دێت و بهجێیدێڵم.
ئه‌م قسانه‌ی كڵۆپ په‌یوه‌ندی به بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی راهێنه‌ری ساڵزبێرگ هه‌یه كه تێیدا له دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول به‌شێوه‌یه‌كی جۆش و خرۆش ده‌ركه‌وت و قسه‌ی ناشرین به كڵۆپ و لیڤه‌رپوول ده‌ڵێت.
له‌مباره‌یه‌وه كڵۆپ ده‌ڵێت: پێشتریش یاریزانه‌كان و به‌رپرسانی یانه‌كه‌م ئاگادار كردۆته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وجۆره ڤیدیۆیانه‌ی من بڵاوبكرێته‌وه له لیڤه‌رپوول ده‌ڕۆم.
یۆرگن كڵۆپی ته‌مه‌ن 53 ساڵ، له ئۆكتۆبه‌ری 2015 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول واژۆ كرد و له هاوینی 2022 گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت.