هه‌موو شتێك له باره‌ی تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ ئاشكرا كرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا واده‌ی مه‌راسیمی راكێشانی تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ و كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی راگه‌یاند، له‌م قۆناخه‌دا 2 مه‌رج بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌كان ده‌ستنیشان كراوه و دیارترینیان نابێت دوو یانه‌ی هه‌مان وڵات رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.
یوێفا له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو كه ده‌كاته 17ـی ئه‌م مانگه له باره‌گای تایبه‌تی خۆی له شاری نیۆنی سویسرا له كاتژمێر 2:00 به كاتی هه‌ولێر مه‌راسیمی راكێشانی تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ به‌ڕێوه ده‌چێت.
دوای كۆتایی هاتنی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، چاره‌نووسی هه‌ر 16 یانه سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌ركه‌وتووه و به‌سه‌ر دوو ئاست دابه‌ش كراون.
ئاستی یه‌كه‌م: دۆرتمۆند، بارسێلۆنا، پاریس سانجێرمان، پۆرتۆ، بایرن میونشن، مانچێسته‌ر سیتی، ریال مه‌درید، یوڤێنتۆس، ئه‌م یانانه به پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كانیان بلیتی قۆناخی 16ـیان بڕیوه.
ئاستی دووه‌م: تۆتێنهام، لیڤه‌رپوول، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، مانچێسته‌ر یونایتد، لیۆن، رۆما، شالكه و ئه‌یاكس ئه‌مستردام، ئه‌م یانانه به پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كانیان بۆ قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ په‌ڕیونه‌ته‌وه.
له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ دوو مه‌رج له كاتی مه‌راسیمی راكێشانی تیروپشكه‌كه كاری پێده‌كرێت، یه‌كه‌میان نابێت دوویانه‌ی هه‌مان وڵات له‌م قۆناخه به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاری بكه‌ن، مه‌رجی دووه‌م، نابێت دوویانه‌ی هه‌مان كۆمه‌ڵه له قۆناخی 16 رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.
گریمانه‌كان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یه‌كتر
به گوێره‌ی مه‌رجه‌كانی تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا و ریال مه‌درید ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان له پێشه له‌م قۆناخه به‌رامبه‌ر یه‌كێك له یانه‌كانی لیڤه‌رپوول، مانچێسته‌ر یونایتد یاری بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووبدات ئه‌م قۆناخه ئاگرین ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ریال مه‌درید ره‌نگه رووبه‌ڕووی تۆتێنهامیش بێته‌وه.
دوای راكێشانی تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، پاڵه‌وانێتییه‌كه بۆ ماوه‌ی 2 مانگ ده‌وه‌ستێـت، یارییه‌كانی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له رۆژانی 12 و 13ـی مانگی شووباتی 2019 به‌ڕێوه بچێت، یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش له رۆژانی 5 و 6ـی مانگی 3/ 2019 ده‌ستپێده‌كات.