رامۆس بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی بانگهێشتی كریستیانۆی نه‌كردووه
سێرخیۆ رامۆس بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی بانگهێشتی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی نه‌كردووه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا بڵاویكردۆته‌وه سێرخیۆ رامۆسی سه‌ركرده‌ی ریال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا داوه‌تنامه‌ی بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و هاوتیپی پێشووی بۆ ئاماده‌بوون له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی نه‌ناردووه كه‌وا بڕیاره رۆژی شه‌ممه له سێڤییا به‌ڕێوه‌بچێت.
رامۆس له رۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بیلار رۆبیۆی خانمه مێدیاكار ئاهه‌نگێكی گه‌وره ساز ده‌كات و بڕیاره 500 سه‌د كه‌س له ئاهه‌نگه‌كه ئاماده‌بن، به‌ڵام رۆناڵدۆ یه‌كێك نابێت له ئاماده‌بوون كه ئه‌م دوو یاریزانه ماوه‌ی 9 ساڵ به یه‌كه‌وه له ریزه‌كانی ریال مه‌درید یارییان كردووه.
رامۆس سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ جێرارد پیكێ لێدوانیان دژی یه‌كتر داوه، به‌ڵام بۆ ئاهه‌نگه‌كه له‌گه‌ڵ شاكیرای هاوسه‌ری بانگهێشتكراون.