یاریزانێکی کورد لەلایەن چاڤییەوە بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی یانەکان بانگهێشت دەکرێت

رامی سوهەیل بەشداریی مۆندیالی یانەکانی 2019 دەکات

یاریزانێکی کورد بەشداریی مۆندیالی یانەکانی 2019 دەکات.

رامی سوهەیلی یاریزانی لاوی کورد لە ریزی یانەی سەدی قەتەری بەشداریی مۆندیالی یانەکان دەکات، کە سبەی چوارشەممە لە قەتەر دەستپێدەکات.
یانەی ئەلسەددی قەتەری لیستی ئەو یاریزانانەی ئاشکراکرد کە بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی یانەکان لەلایەن چاڤی هێرناندێزی راهێنەری ئیسپانی یانەکەوە بانگهیشتکراون، رامی سوهەیلی کوڕی سوهەیل سابری راهێنەری گۆڵپارێزانی یانەکە وەکو هێرشبەرێک بانگهێشتکراوە، کە سوهەیل سابر خەڵکی کەرکووکە و ساڵانێکی زۆرە وەکو راهێنەری گۆڵپارێزان لە قەتەر کار دەکات.
رامی درێسی ژمارە 99 دەپۆشێت و هاوشانی شەش هێرشبەری دیکە بۆ هێلی هێرشبردن لەلایەن چاڤییەوە بانگهێشتکراون، کە جگە لە رامی، ئەحمەدی کوڕی سوهەیل سابریش لە قەتەر یاریی دەکات و چاوەڕێ دەکرێت هەردووکیان لە داهاتوو ببنە یاریزانی هەڵبژاردەی قەتەر.
سبەی چوارشەممە لە یاریی کردنەوەی مۆندیالی یانەکان، یانەی ئەلسەد رووبەڕووی هینگین سپۆرت دەبێتەوە، کە یانە قەتەرییەکە وەکو نوێنەری وڵاتی میواندار بەشداریی پاڵەوانێتییەکە دەکات.

لسیتی ئەو هێرشبەرانەی بۆ مۆندیالی یانەکان لە ئەلسەدی قەتەری بانگهێشتکراون
لسیتی ئەو هێرشبەرانەی بۆ مۆندیالی یانەکان لە ئەلسەدی قەتەری بانگهێشتکراون