سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ ناسنامه‌ی راهێنه‌ری نوێی بۆ كوردستان24 ئاشكرا كرد
دوای ئه‌وه‌ی 5 راهێنه‌ر پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی زاخۆیان ره‌ت كرده‌وه، دواجار یانه‌ی زاخۆ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ناسراوترین راهێنه‌ری عێراق گه‌یشته رێككه‌وتن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 17 نیسانی 2018، بارزان مسته‌فا سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ ساڵح رازی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كانی شورته و جه‌وییه گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
بارزان مسته‌فا به كوردستان24 گوت: رۆژی پێنجشه‌ممه ساڵح رازی بۆ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌گاته زاخۆ و حه‌یده‌ر عوبێد راهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی زاخۆ وه‌ك یاریده‌ده‌ر له‌گه‌ڵ ساڵح رازی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
ساڵح رازی پێشتر له وه‌رزی 2011 ـ 2012 راهێنه‌ری یانه‌ی دهۆك بووه، بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێری كردووه و زۆرترین ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تیشی له‌گه‌ڵ یانه‌ی زه‌ورا تێپه‌ڕ كردووه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی زاخۆ به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی زاخۆ په‌یوه‌ندیمان به‌م 5 راهێنه‌ره كرد، هه‌ر 5ـیان ره‌تیان كرده‌وه ئه‌ركی راهێنانی زاخۆ وه‌ربگرن كه پێكهاتوون له (عیسام حەمەد، ئەحمەد خەلەف، عادل نعمە، قوسەی مونیر و سەعدی تومە.