عه‌لی دایی: كریستیانۆ ریكۆرده‌كه‌م ده‌شكێنێت
عه‌لی دایی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئێران پێیوایه كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌توانێت ریكۆردی زۆرترین گۆڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تێپه‌ڕێنێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی عه‌لی دایی ده‌ڵێت، به‌بێ گومان كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌توانێت ریكۆردی من بشكێنێت و ببێته یه‌كه‌م یاریزان زۆرترین گۆڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆمار بكات.
دایی كه ئێستا له ته‌مه‌نی 50 ساڵیدایه، ده‌شڵێت له تۆپی پێ هیچ شتێك مه‌حاڵ نییه، ئه‌م ریكۆرده و ریكۆرده‌كانی دیكه‌ش رۆژێك له رۆژان ده‌شكێندرێن.
عه‌لی دایی خاوه‌نی ریكۆرده و تاكه یاریزانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی 109 گۆڵی له 149 یاریی كردووه، له‌دوای ئه‌ویش رۆناڵدۆ به ئه‌نجامدانی 160 یاریی 93 گۆڵ بكات.
عه‌لی دایی پێشتربه درێسی یانه‌اكنی بایرن میونشن و هێرتابه‌رلین 107 یاری له بۆندزلیگا كردووه، 19 گۆڵ و 6 ئاسیستی تۆمار كردووه.