به ڤیدیۆ.. تۆپوه‌شێنه‌كانی له‌نده‌ن له یه‌كه‌مین یاری پرێمه‌رلیگ هه‌ژاندیان
له یه‌كه‌مین یاری وه‌رزی نوێی پرێمه‌رلیگ، ئارسێناڵ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام شكستی به نیوكاسڵ هێنا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 11 ئۆگه‌ستی 2019، له گه‌ڕی یه‌كه‌می وه‌رزی 2019 ـ 2020ـی پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتد له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی ئارسێناڵی كرد، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م، ئارسێناڵ له رێگه‌ی ئۆبامیانگ له خوله‌كی 58 یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌م تاكه گۆڵه به‌سوودی تۆپچییه‌كانی له‌نده‌ن كۆتایی هات.
گرینگتیرن ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ ئۆبامیانگ تاكه یاریزانه له مێژووی ئارسێناڵ بتوانێت له 50 یاری سه‌ره‌تای 33 گۆڵ له پرێمه‌رلیگ بكات.
ـ بۆ جاری یه‌كه‌مه له 2019 ئۆبامیانگ له 3 یاری له‌سه‌ریه‌كی پرێمه‌رلیگ گۆڵ بكات.
ـ ئارسێناڵ له وه‌رزی رابردوو له 19 یاری له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ته‌نیا یه‌كجار تۆڕه‌كه‌ی به خاوێنی مایه‌وه، به‌ڵام له‌م وه‌رزه له یه‌كه‌مین له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی كلین شتیێكی تۆمار كرد.