به فه‌رمی، هه‌ولێر له خولی باله‌ی نایابی كوردستان كشایه‌وه
یانه‌ی هه‌ولێر له خولی باله‌ی نایابی كوردستان كشایه‌وه، هۆكاری كشانه‌وه‌كشیان بۆ كوردستان24 ئاشكرا كرد.
ئێواره‌ی سبه‌ی چوارشه‌ممه، خولی باله‌ی نایابی كوردستان له سلێمانی ده‌ستپێده‌كات، له یه‌كه‌مین یاریش له كاتژمێر 4:00ـی ئێواره نیشتیمان و شه‌قڵاوه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، له دووه‌مین یاریش له كاتژمێر 6:00 پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی رووبه‌ڕووی شۆریجه ده‌بێته‌وه.
نه‌وزاد شێرزاد ئه‌ستێره‌ی تیپی تۆپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه یانه‌ی هه‌ولێر داوای كرد بوو یارییه‌كان به‌شێوازی چوون و هاتن به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام ئه‌م بیرۆكه‌یه له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی باله‌ی كوردستان ڕه‌تكرایه‌وه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی هه‌ولێری هه‌ڵگری نازناوه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه بڕیاری كشانه‌وه‌مان له خوله‌كه دا.
خولی باله‌ی نایابی كوردستان بڕیار بوو به به‌شداریی 6 یانه به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی هه‌ولێر و بابه‌گوڕگوڕ له خوله‌كه كشانه‌وه، بڕیاره قۆناخی دووه‌می خوله‌كه له 24ـی ئه‌م مانگه له شه‌قڵاوه به‌ڕێوه بچێت.