سه‌رۆكی یانه‌یه‌كی كوردستان به چه‌قۆ هێرشی ده‌كرێته‌سه‌ر و بریندار ده‌كرێت
دوای یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان له خولی لاوانی نایابی كوردستان، سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ندرێن ده‌درێته به‌رچه‌قۆ، ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌ش به كوردستان24ـی راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سه‌رۆكی یانه‌كه‌یان جێگیره و سه‌لامه‌ته.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له خولی لاوانی نایابی كوردستان، یانه‌ی هه‌ندرێن میوانداریی سیروانی نوێی كرد، یارییه‌كه‌ش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی سیروانی نوێ كۆتایی دێت، له دوای یارییه‌كه‌ش حاكم جه‌مال سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ندرێن ده‌درێته به‌رچه‌قۆ.
قه‌یس شاكر، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ندرێن له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد ئه‌و كه‌سه‌ی چه‌قۆیه‌كه‌ی له حاكم جه‌مال داوه برای یاریزانێكی تیپی لاوانی یانه‌كه‌یانه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ندرێن به كوردستان24ـی گوت: دوای شكسته‌كه‌مان یاریزانێكی تیپی لاوانی یانه‌كه‌مان كه له‌و یارییه به‌هۆی كارتی سوور سڕكرابوو له‌گه‌ڵ برایه‌كی ویستیان سووكایه‌تی به یانه‌ی سیروانی نوێ بكه‌ن، سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ندرێنیش پێشی پێ‌گرتن و ئاگاداری كردنه‌وه كه سیروانی نوێ میوانی ئه‌وانن و پێویسته به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێیان بكه‌ن، به‌هۆیه‌وه حاكم جه‌مال له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه و برایه‌كه‌ی ده‌بێته ده‌مه‌قاڵی و مشتومڕی توند، دواجار له پشته‌وه حاكم جه‌مال له لایه‌ن برای ئه‌و یاریزانه چه‌ند چه‌قۆیه‌كی به‌رده‌كه‌وێت.