"بكووژه‌كه‌ی بارسێلۆنا" له ریال مه‌درید شوێنی بێنزێما ده‌گرێته‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت رۆدریگۆ مۆرینۆی هێرشبه‌ری ڤالێنسیا بگوازێته‌وه و بۆ وه‌رزی داهاتوو بیكاته به‌دیلی كه‌ریم بێنزێما.
رۆژنامه‌كه‌ی ماركا، ناوی رۆدریگۆ مۆرینۆی به بكووژه‌كه‌ی بارسێلۆنا هێناوه، به‌وپێیه‌ی ئه‌م یاریزانه له فایناڵی جامی شا به تۆماركردنی گۆڵێك بارسێلۆنا له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه بێبه‌ش كرد، جیا له‌وه‌ش له لالیگا ئه‌و یاریزانه به تۆماركردنی گۆڵێك له كامپ نوو بارسێلۆنای له سه‌ركه‌وتن بێ‌ئومێد كرد.
رۆدریگۆ مۆرینۆ ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رزی بۆ یانه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد و رۆڵێكی كاریگه‌ری له گه‌یشتنی ڤالێنسیا بۆ چامپیۆنزلیگ بینی.
رۆدریگۆی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، پێشتر له تازه‌پێگه‌یشتووانی سێلتا ڤیگۆ ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر روویكرده بێنفیكای پورتوگالی، له 2015 خولی پورتوگالی جێهێشت و به 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ ڤالێنسیا گواسترایه‌وه، مۆرینۆ له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 186 یاری بۆ ڤالێنسیا كردووه و 52 گۆڵ و 30 ئاسیستی تۆمار كردووه.