گواردیۆلا: ستێرلینگ و هیچ یاریزانێکی دیکە ناگەنە ئاستی مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ

گواردیۆلا: هیوادارم ستێرلینگ رۆژنامەکانی بەریتانیا نەخوێنێتەوە

گواردیۆلا رەتیدەکاتەوە ئاستی رەحیم ستێرلینگ بە ئاستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی بەراورد بکات و دەڵێت لە هەموو جیهان هیچ یاریزانێک نییە بتوانێت ئاستی خۆی بەم دوو ئەفسانەیە بەراورد بکات.

پیۆ گواردیۆلا، بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر سیتی پێش یاریی ئەمڕۆیان لەبارەی بەراوردکردنی ئاستی ستێرلینگ بە ئاستی کریستیانۆ و مێسی گوتی 'ئامۆژگاریی رەحیم ستێرلینگ دەکەم رۆژنامەکانی بەریتانیا نەخوێنێتەوە بۆ ئەوەی ئاگاداریی ئەم جۆرە بەراوردکاریانە نەبێت، ناتوانرێت هیچ یاریزانێک بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی بەراورد بکرێت، ئەوانە دوو یاریزانی زۆر دەگمەن و تایبەتن، ئەستەمە بتوانیت یاریزانێک بدۆزیتەوە بەم دووانەی بەراورد بکەی، بەڵام ئەگەر ستێرلینگ گەیشتنی بە ئاستی ئەم دووانە کردە ئامانجی خۆی ئەوا شتێکی باشە، من ناتوانم وا لە یاریزان بکەم بیر لە گەیشتنی بە هەندێک خەیاڵی خۆی نەکاتەوە، بەڵام پێموایە نەک لە یانەکەی ئێمە بەڵکو لە سەرجەم یانەکانی جیهان هیچ یاریزانێک نییە بتوانێت ئاستی بەم کریستیانۆ و مێسی بەراورد بکات'.