ديمه‌نى وێرانكارى ته‌قينه‌وه‌كانى ناوچه‌ى سه‌در ببينه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ديمه‌نى ئه‌و وێرانكاريانه بڵاوكرانه‌وه، كه به هۆى ته‌قينه‌وه‌كانى شه‌وى رابردووى حوسه‌ينييه‌كى سه‌در به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا هاتوون و ده‌يان خانووبه‌ره‌ى هاووڵاتيان ته‌ختى زه‌وى بوونه.
شه‌وى رابردوو، له حوسه‌ينييه‌يه‌كى ناوچه‌ى (سه‌در)ى خۆرهه‌ڵاتى به‌غدا دوو ته‌قينه‌وه رووياندا و له ئاكامدا (10) هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا و (19)ى ديكه بريندار بوون.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ته‌قينه‌وه‌كان له ناو ئه‌مبارێكى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى ناو حوسه‌ينييه‌كه روويانداوه و به هۆيه‌وه ته‌واوى ئه‌مباره‌كه ته‌قيوه‌ته‌وه و وێرانكارييه‌كى گه‌وره‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه، جگه له زيانه گيانييه‌كان.
خه‌ڵكى زيانلێكه‌وتووى ناوچه‌كه به‌شێكى له سه‌ر شه‌قامه‌كان رۆژيان كرده‌وه و به‌شێكيشيان به ده‌م كوژرا و برينداره‌كان روويان له نه‌خۆشخانه‌كان كرد.
موقته‌دا سه‌در، رابه‌رى ره‌وتى سه‌در، بڕياريداوه ليژنه‌يه‌كى به‌دواداچوون بۆ ده‌رخستنى راستى رووداوه‌كه پێكبهێنێت و له ماوه‌ى سێ رۆژدا ئه‌نجامى به‌دواداچوونيان بخه‌نه‌ڕوو.
سه‌رچاوه: سۆمه‌رييه نيوز
ئ.ر