هه‌ڵه‌بجه هانا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بات
K24 - هه‌ڵه‌بجه:
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، داوای هاوكاریی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات و له یادداشتێكدا هاواری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ی خوێنده‌وه.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 16ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019 یادداشتێكی خوێنده‌وه و تێیدا داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، به پیر هاواری هه‌ڵه‌بجه و دایكی شه‌هیدان و به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاییه‌وه بێن.
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، ده‌ستی هاوكاری بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه درێژ بكه‌ن و هاوكاری ماددی و مه‌عنه‌وی پێشكه‌ش به هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن.
هه‌ڵه‌بجه، له 16ی ئادار/ مارسی 1988، له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی رووخاوه‌وه كیمیاییباران كرا و به‌هۆیه‌وه 5 هه‌زار هاووڵاتی، به ژن و منداڵ و پیره‌وه شه‌هید بوون و تا ئێستاش له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه.
هه‌ڵه‌بجه، له 13ی ئاداری ساڵی 2014، به بڕیاری نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بوو به پارێزگا، به‌ڵام تا ئێستاش له‌لایه‌ن به‌غداوه هه‌روه‌كو قه‌زایه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و له یاسای بودجه‌ی 2019شدا، وه‌ك پارێزگا ئاماژه‌ی بۆ نه‌كراوه.
ئ. م