گۆڤارێكی ئه‌ڵمانی: هێزه‌كانی عێراق پاڵه‌وان نین دڕنده‌ن

"خەڵکێکی زۆری سڤیل لە ناوچە سوننییەکان تەنیا بە گومانی هەبوونی پەیوەندی بە داعش گولـلەباران کراون و لە سێدادراون"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

گۆڤارێکی ئەڵمانی راپۆرتێکی لەژێر ناوی هێزەکانی عێراق پاڵەوان نین، بەڵکو دڕندەن بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا باس لە کوشتن، ئەشکەنجەدان و دەسترێژیکردنە سەر دانیشتوانی ناوچە سوننییەکانی پارێزگای نەینەوا لەلایەن هێزەکانی عێراق و هێزە شیعەکان دەکات، راپۆرتەکە هەروەها باسی لەوەشکردووە، خەڵکێکی زۆری سڤیل لە ناوچە سوننییەکان تەنیا بە گومانی هەبوونی پەیوەندی بە داعش گولـلەباران کراون و لە سێدادراون.