به وێنه و ڤيديۆ.. حوسييه‌كان فڕۆكه‌يه‌كى چاودێرى ئه‌مريكى ده‌خه‌نه خواره‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى سه‌به‌ء نێتى سه‌ر به حوسييه‌كانى يه‌مه‌ن بڵاويكرده‌وه، كه چه‌كداره حوسييه‌كان توانيويانه فڕۆكه‌يه‌كى بێفڕۆكه‌وانى ئه‌مريكى له ئاسمانى سه‌نعاى پايته‌خت بخه‌نه خواره‌وه و تا ئێستا ئه‌مريكا هيچ روونكردنه‌وه‌يه‌كى له‌و باره‌يه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
وه‌ك له گرته‌ى ڤيديۆيى رووداوه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، يه‌كه‌كانى به‌رگرى ئاسمانى و ليژنه ميلييه‌كان كه ميليشياى سه‌ر به حوسييهكانن ته‌قه فڕۆكه‌كه ده‌كه‌ن و دهيپێكن.
حوسييه‌كان رايانگه‌ياندووه فڕۆكه‌كه له جۆرى ئێم كيو 9 بووه و درووستكراوى ئه‌مريكايه.