به سه‌دان هاووڵاتی شاری مووسڵ ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد
K24- مووسڵ:
كوردستان 24 ده‌چێته شاری مووسڵ و تووڕه‌یی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌گوازێته‌وه، كه به‌هۆی كاره‌ساته‌كه‌ی دوێنێی رووباری دیجله رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و، به درووشمی "بێده‌نگ نابین" هه‌ڵمه‌تێكیان له دژی ده‌سه‌ڵاتداران راگه‌یاند و داوای لێپرسینه‌وه و سزادانى كه‌مته‌رخه‌مانی ئه‌و رووداوه ده‌كه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، رووداوه‌كه‌ی دوێنێ خه‌ڵكی مووسڵی تووڕه كردووه و داوای لابردنی پارێزگاری شاره‌كه‌یان و ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن، كه له خراپی ئیداره‌دانی شاره‌كه‌یان به‌رپرسن.
خۆپیشانده‌ران به درووشمی "بێده‌نگ نابین"، هه‌ڵمه‌تێكیان له دژی گه‌نده‌ڵی و خراپی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه‌یان راگه‌یاند و داواى به توندی سزادانی گه‌نده‌ڵكارانی شاره‌كه و كه‌مته‌رخه‌مانی رووداوی نغرۆبوونی كه‌شتییه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی كوردستان 24، خۆپیشانده‌ران داوشیان له سه‌ندیكای پارێزه‌ران كرد، له دادگا سكاڵای یاسایی له دژی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه تۆمار بكه‌ن، كه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییانه‌وه ئه‌و كاره‌ساته روویداوه.
دوێنێ له ئه‌نجامی نغرۆبوونی كه‌شتییه‌كدا له رووباری دیجله، نزیكه‌ی 100 كه‌س خنكان و به ده‌یانی دیكه‌ش به‌هۆی ناجێگیری ته‌ندرووستییان، گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه و نزیكه‌ی 60 كه‌سیش تا ئێستا بێسه‌ر و شوێنن.
H.B