سزای تەمەلی: دەبێ خەڵكی توركیا خاوەنداری لە دەنگەكانی خۆی بكات

"بۆ ئازادی سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ دەنگ دەدەین"
kurdistan24.net

K24 - وان

ھاوسەرۆكی گشتی ھەدەپە رایدەگەیەنێت، ئەگەر یاری بە دەنگەكانیان نەكرێت دەنگی زۆر بە دەست دێنن. دەشڵێت، دەبێ خەڵك خاوەنداری لە دەنگەكانی خۆی بكات.

سزای تەمەلی ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) بە كوردستان24 راگەیاند: "داوا لە ھەموو خەڵكی توركیا دەكەین بێنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و دەنگ بدەن، بۆ ئەوەی داھاتووی منداڵەكانی خۆیان مسۆگەر بكەن، گرنگترین شت چوونە سەر سندووقەكانی دەنگدانە، دوای بەدواداچوون بۆ دەنگەكانیان بكەن و خاوەنداری لە دەنگی خۆیان بكەن".

گوتیشی: "من دەچم بۆ ئازادی سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ و ھەموو خۆشەویستانی دیكە كە لە زیندانن دەنگ دەدەم، دەمانەوێت پردێك لەنێوان ھەموو خەڵكی توركیا دروست بكەین".

لەبارەی ئاستەنگەكانی بەردەمیان لە ھەڵبژاردنەكانی توركیا، ھاوسەرۆكی ھەدەپە ئەوەی خستەڕوو: "ئەگەر یاری بە دەنگەكانمان نەكرێت دەنگی زۆر بە دەست دێنین، ھەموو خەڵكی ئێمە دەچێتە سەر سندووقەكانی دەنگدان و دەنگ بە كاندیدەكانی ئێمە دەدات، ئامانجەكەمان ئەوەیە كە بەردەوامی بە 7ی حوزەیرانی داھاتوو بدەین".

ئەمڕۆ ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار و پەرلەمانی توركیا بەڕێوەدەچێت، زیاتر له‌ 56 ملیۆن ده‌نگده‌ر له‌ وڵاتی توركیا بەشداری لە پرۆسەكە دەكەن.

ھ.م