فاتێ گۆڕ‌انى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌چڕى
K24- هه‌ولێر
له‌ميانه‌ى به‌شداريكردنى به‌رنامه‌ى رۆژباش له‌كوردستان24، هونه‌رمه‌ندى ناسراوى باكوورى كوردستان فاتێ، گۆرانى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان چڕى و گوتيشى: "داوا له هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌م رۆژى 25ى ئه‌يلول له ريفراندۆم ده‌نگ به به‌ڵى بده‌ن و له هه‌ر شوێنێك چالاكى بۆ پشتيگركردنى ريفراندۆم هه‌بێت، من ئاماده‌م به‌شدارى تێدا بكه‌م"
له‌درێژه‌ى قسه‌كانيشدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، سه‌رقاڵى دانانى گۆڕانييه‌كى تايبه‌ت به‌ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانه و له‌ماوه‌ى دوو رۆژى ديكه‌دا ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا كۆپله‌يه‌كى بۆ بينه‌رانى كوردستان24 پێشكه‌شكرد.
هونەرمەند فاتێ یەكێكە لەدیارترین گۆرانیبێژەكانی باكووری كوردستان، لەشاری وان لەدایكبووەو زیاتر لە 15 ساڵە خەریكی كاری هونەرییەو چەندین بەرهەمی هەیە و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.