باشترين فيلمى فێستيڤاڵى مزده‌ "باشترين خه‌ڵات"ى كورديى بوو

له‌ گه‌وره‌ترين فێستيڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى (مزدة) له‌ ليبيا خه‌ڵاتى باشترين فيلمى فێستيڤاڵه‌كه‌ى پێبه‌خشرا
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

كورته‌ فيلمێكى كورديى له‌ گه‌وره‌ترين فێستيڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى (مزدة) له‌ ليبيا خه‌ڵاتى باشترين فيلمى فێستيڤاڵه‌كه‌ى پێبه‌خشرا.

له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، واحيدى كفرى، سينارێست و ده‌رهێنه‌رى فيلمى (باشترين خه‌ڵات)، رايگه‌ياند، فێستيڤاڵى مزده‌، ئه‌مساڵ و له‌ خولى سێيه‌ميدا گرنگييه‌كى زۆرى دابوو به‌ فيلمه‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان.

گوتيشى: كورته‌ فيلمى (باشترين خه‌ڵات)، به‌رهه‌مى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى رۆشنبيرى و هونه‌رى سلێمانييه‌ و پێشتريش له‌ 16 فێستيڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆيى به‌شدارى كردووه‌.

هه‌روه‌ها گوتى: كورته‌ فيلمه‌كه‌م خاوه‌نى خه‌ڵاتى باشترين سيناريۆيه‌ له‌ فێستيڤاڵى (سوس)ى مه‌غريب و خاوه‌نى (11) خه‌ڵاتى يه‌كه‌مه‌.

روونيشيكرده‌وه‌، له‌ فێستيڤاڵى مزده‌دا، 96 فيلم له‌ 52 وڵاتى جيهانه‌وه‌ به‌شدار بوون و خه‌ڵاتى باشترين فيلم به‌خشرايه‌ فيلمى (باشترين خه‌ڵات).