"سێبه‌ری رابردوو"ـی ئالان و شاناز له هه‌ولێره
K24 - هه‌ولێر:
دوو هونه‌رمه‌ندی كورد پێشانگایه‌كی جیاواز و نوێ له شاری هه‌ولێر ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌رهه‌می تێكه‌ڵكراوی هونه‌ری فۆلكلۆر و دیجیتاڵ ئاڕت نمایش ده‌كه‌ن.
پاش ئه‌وه‌ی به سپۆنسه‌ری كوردستان 24، پێشانگای هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندان ئالان عه‌لی و شاناز جه‌مال، به ناوونیشانی (له سێبه‌ری رابردوودا) له رۆژانی 13 و 14ی ئادار له گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی كرایه‌وه. بڕیاره كاتژمێر 3:00ـی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2/4/2018 هەمان پیشانگا له هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر بكرێته‌وه.
هونه‌رمه‌ند شاناز جه‌مال، له باره‌ی پێشانگاكه‌وه پێشتر له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له پێشانگاكه‌دا نمایش ده‌كرێن، كاری جیاواز و تازه‌ن له كوردستان و دوو هونه‌ری جیاواز تێكه‌ڵ به‌یه‌ك كراون، كه یه‌كێكیان هونه‌ری فۆلكلۆر و ئه‌وی دیكه‌یان دیجیتاڵ ئارته.
له پێشانگاكه‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێریشدا هه‌ر دوو هونه‌رمه‌نده‌كه به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانیان نمایش ده‌كه‌ن و هاووڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانی هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر بكه‌ن و به به‌رهه‌مه‌كانیان ئاشنابن.