سعوودييه: ناتوانين كاريگه‌رى له‌سه‌ر نرخى نه‌وت درووست بكه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى وزه‌ى سعووديه، خالد فالح، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى ناتوانێت كاريگه‌رى له‌سه‌ر نرخى نه‌وت درووست بكات.
رۆژى هه‌ينى كۆتايى هه‌فته‌ى رابردوو، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا دۆناڵد تره‌مپ، داوايكرد، هاوپه‌يمانه‌كانى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كار بكه‌ن بۆ دابه‌زينى نرخى نه‌وت.
له جه‌زائير وڵاتانى ئۆپك و به‌رهه‌مهێنه‌رانى سه‌ربه‌خۆ، له‌وانه رووسيا، به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى پرسى بازارى نه‌وتى خاو كۆبوونه‌وه.
له به‌رايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زيرى وزه‌ى سعوودييه رايگه‌ياند، ئه‌وان ناتوانن كاريگه‌رى ئه‌وتۆ له‌سه‌ر نرخى نه‌وت له بازار درووست بكه‌ن.
رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى كۆتايى هه‌فته‌ى رابردووش، تره‌مپ له تويتێكدا ره‌خنه‌ى له وڵاتانى ئۆپك گرتبوو و به قۆرغكردنى بازار تۆمه‌تبارى كردبوون.
ئه‌و په‌يامه‌ى تره‌مپ دواى ئه‌وه هات نرخى به‌رميلێك نه‌وتى برێنت گه‌يشته نزيكه‌ى 80 دۆلارى ئه‌مه‌ريكى.
فالح گوتيشى: ئه‌مباره‌كانى نه‌وت له جيهاندا دڵنياييان هه‌يه، به‌ڵام گرنگه هه‌نگاوى داهاتوو بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌قامگيرى بازارى نه‌وت بنرێت.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر